ئەپڵیکەیشن

(لە ئەپلیکەیشەنەوە ڕەوانە کراوە)

ئەپڵیکەیشن یا نەرمامێری بەکاربەری بەو نەرمامێریە ئەوترێ کە داڕێژراوە بۆ ئەوەی یارمەتیی بەکارھێنەرەکەی بدا لە بەئەنجامگەیاندنی کارێکی تایبەتدا. نموونەکان بریتین لە نەرمامێری ژمێریاری، نەرمامێری ڕێکخراوە، نەرمامێری نیگارەیی و میدیا پلەیێر. لە بنچینەدا زۆرێک لە ئەپلیکەیشەنەکان سەروکاریان لەگەڵ بەڵگەنامەیە. لەوانەیە ئەپلیکەیشنەکان لەگەڵ سیستمی بەکارخەریی کۆمپیوتەرەکە خرابێتن و لەوانەشە بەجیا بڵاو بکرێنەوە. ھەندێک لە بەکارھێنەران بەو ئەپلیکەیشنە لەگەڵخراوانە ڕازین و ھەرگیز ئەپلیکەیشنی تر دانامەزرێنن.

ئۆپن ئۆفیس دۆت کۆم لە نموونە باوەکانی نەرمامێری بەکاربەریی سەرچاوە-کراوەیە.
GIMP نەرمامێریەکە بۆ دەستکاریی وێنە.

نەرمامێری بەکاربەری لەگەڵ نەرمامێری سیستم و ناوینەواڵەدا جیاوازیی ھەیە. ئەوان توانایییەکانی کۆمپیوتەر ڕاستەخۆ بۆ بەجێھێنانی پێداویستییەکانی بەکارھێنەر ناگرنە کار. نەرمامێری سیستم کار بۆ ئەپلیکەیشن ئەکا، ئەپلیکەیشنیش کار بۆ بەکارھێنەر ئەکا.

سەرچاوەکان

دەستکاری