ئەورووپا-پارک یەکێکە لە گەورەترین پارکە گەشتیارییەکانی ئەڵمانیا و کیشوەری ئەورووپا. ئەم پارکە گەشتیارییە دەکەوێتە نزیک شاری ڕوست لە باشووری ئەڵمانیا. لە ڕووی ژمارەی کەرەستەی یاری و کات بەسەربردن و کوالێتییانەوە ئەم پارکە گەشتیارییە بە پلە یەک دادەنرێت. ئەم پارکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ڕیزبەندی یەکەمی باشترین پارکە گەشتیارییەکانی ئەورووپادا بووە. ئەم پارکە لە ساڵی ١٩٧٥ کراوەتەوە و ڕووبەرەکەی ٩٥ ھێکتارە و ساڵانە ٥ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار سەردانیکەری ھەیە. یۆرۆپا پارک لە کۆی ٥ خاڵ زیاتر لە ٤ خاڵ و لە کۆی گشتی ٢٥ خاڵ نزیکەی ٢٢ خاڵی بەدەستھێناوە.[١]
- ^ «بهترین پارکهای تفریحی اروپا در سال ۲۰۲۲» (بە فارسی). دویچه وله فارسی. ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)