ئەنگۆلا لە ئۆڵۆمپیاد

ئەنگۆلا لە ساڵی ١٩٨٠ بۆ یەکەم جار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد.[١] تا ئێستا ٩ جار بەشداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە و ھێشتا نەیتوانیوە بەشداری ئۆڵۆمپیادی زستانە بکات. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە لە سەرجەم بەشدارییەکانیان لە پاڵەوانییەتییەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە مەدالیای ئۆڵۆمپی بەدەست بھێنن.[٢] باشترین ئەنجامی لە ئۆڵۆمپیاد، لەلایەن ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی ئەنگۆلا بەدەست ھێنراوە ئەویش پلەی ٧ لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٩٦[٣]و پلەی ٨ لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Angola at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-02-09.
  2. ^ Mehalick, Mike. "The 10 Most Populous Countries To Never Win An Olympic Medal". BuzzFeed Community (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-09.
  3. ^ "Handball at the 1996 Atlanta Summer Games: Women's Handball | Olympics at Sports-Reference.com". web.archive.org. 2020-04-18. Retrieved 2022-02-09.