ئەنوەر محەممەد مەولود (لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە ھەولێر، کوردستان) خاوەنی ٧ منداڵە، لە دوای ساڵی لە ١٩٧٣ پەیوەندی بەبارەگای ھێزی دەشتی ھەولێر دەکات لە دێگەڵە دەبێتە پێشمەرگە و دەستپێکی سەرەتای لە بەتالیۆنی ٣ ی زۆزک دەبێت،

لە ساڵی ٣١ی ئازاری ١٩٩١ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان، ھەروەھا دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیڤی بووە لە ساڵی ١٩٩٢ ھەر لەم کەناڵەدا دامەزرێنەری چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی بووە کە دیارترینیان بەرنامە جەماوەرییەکەی (ھەگبەی کوردەواری) بووە کە وەک یەکەمین بەرنامەی فۆلکلۆری و کلتووری کوردی بووە ھەر خۆشی پێشکەشکاری بەرنامەکە دەبێت بۆماوەی ١٠ ساڵ

لە ساڵی ١٩٩٨ دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان بووە، وەکو سکرتێری گشتیی سەندیکا ھەڵبژێردراوە لەوێستگەی ژیانیدا وەکو ئەکتەر و بەڕێوبەری بەرھەم و بەرھەمھێنەر بەژداری زیاتر لە ٦٠ کاری شانۆی و لە دەیان فیلمی درێژ و کورتی سینەمایی و دراما و دیکۆمێنتاری لە فیستیڤاڵە جیھانی و نێودەوڵەتییەکان کردووە.

نموونەی بەرھەمەکانی وەکو ئەکتەر و بەڕێوبەری بەرھەم
* ھەبوو نەبوو
  • محمد و سێوێ
  • نرخی ئازادی
  • داسەکەی شاسوار
  • چڵپاو
  • مام حەسەن دەگێڕێتەوە
  • لەژێر تارای سوورمەچنا
  • گەمەی شاروپاشای گەمە
  • ئاھەنگێک لە ھەوارگەی یاران
  • ڕووناکی ونبووەکان

وەکو بەرھەمھێنەر و ئەکتەر بەژداری لە دەیان فیلمی درێژ و کورتی سینەمایی و دراما و دیکۆمێنتاری لە فیستیڤاڵە جیھانی و نێودەوڵەتییەکان کردووە

لەنموونەی کارەکانی وەک بەرھەمھێنەر و ئەکتەر
* خەونی پێشمەرگەێک
  • گۆڕەبەکۆمەڵەکان
  • تاوانەکانی علی کیمیایی
  • گوڵەکانی کەرکووک
  • ژیان
  • چاپڵینی چیاکان
  • سیمای خۆڵەمێش
  • یەک مۆمک دوو مۆمک
  • کورتەفیلمی ئاو
  • زنجیرە درامای گرێ
  • زنجیرە درامای ڕادیۆی قەڵا

لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەنەخۆشی شێرپەنجە لەشاری ھەولێر کۆچی دوایکردوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. https://www.youtube.com/watch?v=fSQbZrx69mY
  2. https://www.rudaw.net/sorani/culture/230920191
  3. https://www.kurdistantv.net/ar/node/51026
  4. https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=77497&babet=1&relat=1024
  5. https://www.youtube.com/watch?v=CZ90B9fV6BY
  6. https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=22913 ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.