ئەفسەری پۆلیس (بە ئینگلیزی: Police Officer) کارمەندێکی بڕوانامەدارە لە هێزی پۆلیس. لە زۆربەی وڵاتان زاراوەی «ئەفسەر» بە گشتی بۆ ئاماژەکردن بە سوپا و هێزی پۆلیس بەکاردێت و ئاماژەیە بۆ پلەیەکی دیاریکراو و لە هەندێک وڵاتدا وشەی «ئەفسەر» تەنها بۆ ئاماژەکردن بە هێزە سەربازییەکان بەکاردێت.[١]

تەواوکردنی ڕاھێنانی ئەفسەرانی پۆلیسی نوێ لە شاری شەفرام لە ئیسرائیل ساڵی ١٩٦٩

کۆرسی مێژوویی دەستکاری

ئەفسەرانی پۆلیس لە وڵاتە جیاوازەکانی جیھان ڕووبەڕووبوونەوەی جیاوازیان ھەبووە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستکاری

لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، ژمارەی ئەفسەرە ژنەکان وردە وردە زیادی کردووە. لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکاندا، ژنان نزیکەی لەسەدا ١٣ی ئەفسەرانی بەشە گەورەکانی شارەکەیان پێکدەھێنا. زۆر گریمانە سەبارەت بە ھەڵوێست و ڕەفتار بەرامبەر بە ئەفسەری ژن و ئەفسەری پیاو خراوەتەڕوو. ڕوانگەیەکی وەک ئەوەی کە ژنان کەمتر لە ئەفسەرانی پیاو شەڕانگێزن و باشتر دەتوانن لە ڕێگەی گوتارەوە دۆخە سەختەکان چارەسەر بکەن.

لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠، دوای ئەوەی دێریک شۆڤین بۆ ماوەی ٩ خولەک بە دانانی ئەژنۆی لەسەر ملی جۆرج فلۆید، کە وای کرد گیان لەدەستبدا، ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان ھەبوو کە ئیدانەی ئەم ڕووداوەیان دەکرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو مامەڵە توندانەی پۆلیسی ئەمریکا، بەتایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی ڕەشپێستدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "معرفی شغل پلیس نیروی انتظامی". . :: مسیر ایرانی ::.