ئەفسانەی زێڵدا (بە ئینگلیزی: The Legend of Zelda) زنجیرە یارییەکی ڤیدیۆیی فانتازیای چیرۆکییە، کە لەلایەن دیزاینەرانی یارییە ژاپۆنییەکانەوە دروستکراوە لەوانە شیگێرو میامۆتۆ، تاکاشی تێزوکا، و ئێیجی ئانۆما. ئەم زنجیرە یارییە لەلایەن کۆمپانیای ژاپۆنی نینتێندۆ بۆ کۆنسڵی NES پێشکەش دەکرێت. فرۆشی ئەم زنجیرەیە لە دوای بڵاوبوونەوەیەوە تا ساڵی ٢٠١١ زیاتر لە ٦٧ ملیۆن دانە بووە. یەکەم یاری زنجیرەکە بە ناوی ئەفسانەی زێلدا لە ساڵی ١٩٨٦ لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە. یەکێک بوو لە یەکەم یارییەکانی کۆنسلی نوێی NES، ناوی Famecon (بە یابانی: ファミコン)ی لە ژاپۆن پێبەخشرا. ئەفسانەی زێلدا (یان تەنھا زێلدا) ناوبانگێکی بێ وێنەی بەدەستھێناوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Barton, Matt (2008). Dungeons & Desktops: The History of Computer Role-Playing Games. A K Peters, Ltd. pp. 209–10, 216, 385. ISBN 978-1-56881-411-7. Retrieved September 8, 2010.