ئه‌ستالینیزم ئاماژەیە بۆ سیستەمی سیاسی لە سەردەمی جۆزێف ستالین، لەوانەش ئایدۆلۆژیا و ئیدارەی دەوڵەت. مێژوویەکی نهێنی ئەو ڕۆژانە لە ئەرشیفی میترۆخیندا هاتووە.[١] ستالینیزم بریتییە لە بەکارهێنانی سەرکردایەتی بەهێزی دەوڵەت و سەرکوتکردن ئۆپۆزسیۆن بۆ گەشەپێدانی خێرای وڵاتێک. لازار کاگانۆڤیچ، سیاسەتمەدارێکی سۆڤیەت، ئەم زاراوەیەی داهێناوە.

جۆزێف ستالین کە بە ناوی ئەوەوە ستالینیزم ناونراوە.
ئەندامانی پارتی کۆمۆنیستی چین کە ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوون ستالین لە ساڵی ١٩٤٩ دەگێڕن.

ئه‌ستالینیزم لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢٤ تا ١٩٥٦ بوونی هەبووە، یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢٤ وڵاتێکی کشتوکاڵی بووە، بەڵام تا ساڵی ١٩٥٦ وڵاتێکی پیشەسازی بەهێز بووە و ئاستی ژیانی باشی هەبووە. ئەمەش بەهۆی پلانی ٥ ساڵەی حکومەتەوە ڕوویدا. ئەم پلانانە هەموو گەشەسەندنی ئابوورییان لەخۆگرتبوو کە لە ٥ ساڵدا ڕووبدات.

بەشی مشتومڕاوی ئه‌ستالینیزم ئەوەیە کە بۆ ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانە، حکومەت زۆر کەسی دەستگیرکرد یان کوشت کە حکومەتیان بەدڵ نەبوو. چەند سەد هەزار کەس دەستبەسەر یان کوژران.

سه‌رچاوه‌کان

دەستکاری
  1. ^ ئەندرۆ، کریستوفر. «شمشێر و قەڵغان: ئەرشیفی میترۆخین و مێژووی نهێنی کۆمیتەی ئاسایشی دەوڵەت». ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز.