ئێمیلی لە نیوموون (بە ئینگلیزی: Emily of New Moon) زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکی کەنەدایییە لە ساڵی ١٩٩٨ لە کەناڵی سی بی سی بڵاو بوویەوە. چیرۆکەکە لە ڕۆمانێکی لووسی ماد مۆنتگمری بە ھەمان ناوەوە وەرگیراوە. ئەم زنجیرە تەلەفیزیۆنییە ٤ خەڵاتی لە فێستیڤاڵی Gemini Awards 1999, Gemini Awards 1998, Writers Guild of Canada 1999 بردووەتەوە و پاڵێوراوە بۆ ١٧ خەڵاتی تر لە فێستیڤاڵەکانی Canadian Society of Cinematographers Awards, Directors Guild of Canada, Gemini Awards.

ئێمیلی لە نیوموون
وەرگیراو لەئێمیلی لە نیوموون 
لە لایەن ئێڵ. ئێم. مۆنتۆگمێری
پەرەپێدەرمارلێن مەتھێوس
ئەکتەرانمارتا مەک ئیزاک
وڵاتی بەرھەمھێنەرکەنەدا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان٤٦
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرMicheline Charest
Michael Donovan
Ronald Weinberg
Marlene Matthews
Dale A. Andrews
Matthew Nodella
بەرھەمھێنەر(ان)Marlene Matthews
Deb LeFaive
Jenipher Ritchie
ماوەی پەخش٦٠ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرWIC Entertainment
Salter Street Films
Cinar
دابەشکەرCinar
پەخش
تۆڕسی بی سی
فۆرماتی دەنگDolby Surround
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ (1998-01-04) – ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ (2000-06-06)

ئێمیلی ئێستار، کچێکی منداڵ و پڕ لە خەون و خەیاڵ و وزەیە و حەز دەکات ببێتە نووسەر. لە تەمەنی مناڵیدا دایک و باوکی لەدەست دەدا و دەچێتە نیوموون لای پوورەکانی، ئێلیزابێت مۆری و لۆرا مۆری. ئێلیزابێت ژنێکی تووڕە و ئەخلاقگرانە و دژی ئێمیلییە و ناھێڵێت ئێمیلی بە دڵی خۆی بنووسێت و کتێب بخوێنێتەوە و پشیلەکەی ئێمیلیش کە زۆری خۆش دەوێ، چەن جار وەدەر دەنێت و لێی فڕێ دەدات. بەڵام پوورە لۆرا ژنێکی دلۆڤانە خاوەنی ڕوحێکی ئارام دڵێکی پاکە و ئێمیلیشی خۆش دەوێت و زۆر یارمەتی دەدات. ئەوان لەگەڵ کوڕەمامەکەیان کە ناوی جیمییە دەژین. جیمی بەھۆی ڕووداوێک کەمێک عەقڵ سووک بووە، بەڵام پیاوێکی ئارامە و ھەستێکی شاعیرانەی ھەیە.

ئەکتەرەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری