ئیچێری شێھێر (میترۆی باکوو)

ئیچێری شێھێر (بە ئازەربایجانی: İçәri Şәhәr، شاری ناوەوە) وێستگەیەکی میترۆی باکوویە لەسەر ھێڵی سوور (ھێڵی یەکەم). لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧ وەک یەکێک لە ٥ وێستگەی یەکەمی باکۆ کرایەوە. ھاتوچۆی ئاسایی لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧ەوە دەستی پێکرد.[١]

ئیچێری شێھێر (میترۆی باکوو)
Transport networkمیترۆی باکوو
دامەزران٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧
وڵاتئازەربایجان
دابەشکاریی کارگێڕیSabayil
پۆتانی شوێن٤٠°٢١′٥٧″N ٤٩°٤٩′٥٤″E
ڕێکەوتی کردنەوە٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧
Adjacent stationSahil
Connecting lineRed line
دۆخی بەکارهێنانin use
وێبگەhttp://www.metro.gov.az
Map

ئەم وێستگەیە تا ساڵی ٢٠٠٧ ناوی باکی سۆڤێتی بووە.[٢][٣][٤] لە نیسانی ٢٠٠٧دا وێستگەکە بەپێی بڕیارنامەی کابینەی وەزیرانی کۆماری ئازەربایجان ناوی «ئیچەریشەھێر» گۆڕدرا.[١]

دوای نۆژەنکردنەوە دەستکاری

لە تەممووزی ٢٠٠٨ەوە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەست بە نۆژەنکردنەوەی وێستگەکە کرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ نۆژەنکردنەوەکە تەواو بوو، و وێستگەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەم کرایەوە.[١]

شێوەی ھەرەم بۆ چوونە ژوورەوەی وێستگەکە بەکارھاتووە کە لە کانزا و شووشە پێکھاتووە. بەرزی دەرەوەی ھێڵکاری سەرەوە ١٤ مەتر (وەک بەرزی قەڵای شارە کۆنەکە). پلیکانەی پێشوو (جۆری LT) لە ساڵی ٢٠٠٩دا بە «ڤیکتۆریا» جێگیرکران.

ھۆڵی ناوەڕاست و ھەردوو دیواری سەکۆکە بە ١٦ وێنەی باکووی کۆن ڕازاوەتەوە کە لە فەرەنسا دروستکراون. پارچەیەک لە دیوارەکانی قەڵای شارە کۆنەکە لە لای پشتەوە دانراوە کە وشەی «شاری کۆن»ی لەسەرە.

تاکە دەرچوونی وێستگەکە لەسەر شەقامی ئیستیگلالیەت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "Icherisheher - History". "Baku Metropolitan" CJSC. Archived from the original on 2017-05-14. Retrieved 2017-11-01.
  2. ^ "Baku Metro". UrbanRail. Retrieved 2017-11-01.
  3. ^ "Станция "Ичери Шехер"". Retrieved 2017-11-01.
  4. ^ "Baku Metro prepares to restore 'Icheri Sheher' station". trend. Archived from the original on 2017-11-01. Retrieved 2017-11-01.