ئیمپراتۆر نینمیۆ (بە ژاپۆنی: 仁明天皇 نینمیۆ-تێنۆ، لەدایکبووی ٢٧ ی ئەیلوولی ٨٠٨–٦ ی ئایاری ٨٥٠)[١] نینمیۆ ٥٤مین ئیمپراتۆری ژاپۆن بوو[٢]بەگوێرەی سیاسەتی کۆن لەسەر جێگرەوە[٣] سەردەمی نینمیۆ لە ٨٣٣ تا ٨٥٠ درێژەی کێشا[٤]

نینمیۆ
ئیمپراتۆرەکانی ژاپۆن
فەرمانڕەوایی٢٢ی ئازاری ٨٣٣– ٤ی ئایاری ٨٥٠
Enthronement٣٠ ی ئازاری ٨٣٣
پێشووجوننا
جێگرمۆنتۆکو
ھاوسەر
  • فوجیوارا نۆ جونشی
  • فوجیوارا نۆ تاکوشی
  • فوجیوارا نۆ تێیشی
  • تاچیبانا نۆ کاگێکۆ
    (لەنێوان ئەوانیتر)
منداڵ(ەکان)
لەنێوان ئەوانیتر…
ناوی دوای مردن
بە شێوازی ژاپۆنی: یاماتۆ-نێکۆ-ئارناتسومیشیروشی-تۆیۆساتۆ نۆ میکۆتۆ (日本根子天璽豊聡慧尊),
ھەروەھا فوکوکاسا نۆ میکادۆ (深草帝)
شێوازی چینی: ئیمپراتۆر نینمیۆ (天武天皇)
خێزانیاماتۆ
باوکئیمپراتۆر ساگا
دایکتچیبانا نۆ کاچیکۆ
لەدایکبوونMasara (正良)
٢٧ ی ئەیلوولی ٨٠٨
مردن٦ی ئایاری ٨٥٠(٨٥٠-٠٥-٠٦) (٤١ ساڵ ژیاوە)
ھێیان کیۆ (کیۆتۆ)
ناشتنفوکاکوسا نۆ میساساگی (کیۆتۆ)

گێرانەوەی نەریتیانە دەستکاری

نینمیۆ دووەم کوڕی ئیمپراتۆر ساگا و ئیمپراتۆرە تاچیبانا نۆ کاچیکۆیە، ناوی کەسییەتی خۆی (ئیمینا) ـە[٥] دوای مردنی ناونیشانی نینمیۆی پێ بەخشرا

نینمیۆ نۆ ئیمپراتۆرەی ھەبوو، کە پێکھاتبوون ھاوسەری شاھانە، دۆستی شاھانە (kōi - کۆی)، و ئیمپراتۆر خاوەنی ٢٤ مناڵ بوو.[٦]

ڕوودوەکانی ژیان دەستکاری

نینمیۆ چووە سەر تەخت بە وازھێنانی مامی لە تەختی شاھانە: ئیمپراتۆر جوننا

  • شەشی کانوونی دووەمی ٨٢٣[٧] ناونیشانی شازادەی جێنشینی وەرگرت لە تەمەنی ١٤ ساڵی
  • ٢٢ ی نیسانی ٨٣٣: لە دەیەم سالی ساتی ئیمپراتۆر جوننا ئیمپراتۆر وازی لە پۆستەکەی ھێنا:و جێنیشنەکەی (سێنسۆ) وەرگیرا لەلایەن کورەکەی ماسارا-شیننۆ کە کوڕی ئیمپراتۆر ساگا بوو، و کورە زای جوننا بوو[٨] بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوە، ئیمپراتۆر نینمیۆ وتی کەوا دەیەوێ بچێتە سەر تەخت[٩] بە ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی نینمیۆ چووە سەر تەخت، جێنشینێکی ھەڵبژارد، ناوی شازادە تسونێسادا کوڕی ئیمپراتۆری پێشوو جوننای نا شازادەی جێنیشین و پلەی شازادەی جێنیشنیی پێ بەخشی[١٠]
  • ٨٣٥: کوکای کۆچی دوایی کرد، کە قەشە و زانا و شاعیر و ھونەرمەند و دۆزەرەوەی شینگۆن قوتابخانەی بوودیزم بوو[١٠]
  • ٨٣٨–٨٣٩: ئەرکێکی دیبلۆماسی بۆ شانشینی تانگ ڕێکخرا لەلایەن فوجیوارا نۆ تسونتسوگو[١١]
  • ٨٤٢: کودەتایەک بەناوی کارەساتی جۆوا سەریھەڵدا، تسونێسادا شازادەی جێنشین خرایە شوێنی نینمیۆی یەکەم کوڕی ئیمپراتۆر نینمیۆ شازادا میچییاسو (کە دواتر بوبە ئیمپراتۆر مۆنتۆکو) کە دایکی ناوی فوجیوارا نۆ جونشی بوو، کچی سادایجین فوجیوارا نۆ فویوتسوگو[١١]
  • شەشی ئایاری ٨٥٠: ئیمپڕاتۆر نینمیۆ کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی ٤١ ساڵی[١٢][١٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Spelling note: A modified Hepburn romanization system for Japanese words is used throughout Western publications in a range of languages including English. Unlike the standard system, the "n" is maintained even when followed by "homorganic consonants" (e.g. , shinbun, not shimbun).
  2. ^ Emperor Ninmyō, Fukakusa Imperial Mausoleum, Imperial Household Agency
  3. ^ Ponsonby-Fane, Richard. (1959). The Imperial House of Japan, pp. 64–65.
  4. ^ Brown and Ishida, pp.283–284; Varley, H. Paul. (1980). Jinnō Shōtōki, p. 164-165; Titsingh, Isaac. (1834). Annales des empereurs du Japon, pp. 106–112.، پ. 106، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
  5. ^ Brown and Ishida, p. 282; Varley, p. 164.
  6. ^ Brown and Ishida, p. 283.
  7. ^ Julian dates derived from NengoCalc
  8. ^ Brown and Ishida, p. 283.
  9. ^ Titsingh, p. 106; Brown and Ishida, pp. 283; Varley, p. 44; a distinct act of senso is unrecognized prior to Emperor Tenji; and all sovereigns except Jitō, Yōzei, Go-Toba, and Fushimi have senso and sokui in the same year until the reign of Emperor Go-Murakami.
  10. ^ ئ ا Brown and Ishida, pp. 284.
  11. ^ ئ ا Sansom, George Bailey. (1958). A History of Japan to 1334, pp. 134-135; Nussbaum, Louis-Frédéric. (2005). "Fujiwara no Tsunetsugu" in Japan Encyclopedia, p. 211.
  12. ^ Brown and Ishida, p. 284
  13. ^ Adolphson, Mikael et al. (2007). Heian Japan, centers and peripheries, p. 23.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری