ئۆپەراسیۆنی گەرترود

کردەوەیەکی ئەڵمانیای نازی

گەرترود ناوی نھێنی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ئەڵمانیای نازی و شانشینی بولگاریا بوو بۆ داگیرکردنی تورکیا لە سەردەمی ئۆپەراسیۆنی شین.[١]

بڕیار بوو گەرترود لە کۆتایی ساڵی ١٩٤١ دەست پێ بکات و لە ماوەی پێنج ھەفتەدا تەواو ببێت. سەرەتا بڕیار وا بوو چوار دەستە ھێزی پیادە لە دانمارکەوە بھێنرێتە کایەوە کە ھەموویان لەلایەن لیوایەکی تۆپخانەوە پاڵپشتیی دەکران. ئەم سوپایە لە باکوری تورکیاوە سەرکردایەتیی ھێرشەکەی دەکرد. ھەروەھا لە ڕۆژاوا، کریگسمارین بە ٢٧ کەشتی کە لە دەریای ئێژە و دۆدیکانز جێگیر بوون، پاڵپشتیی سوپایان دەکرد.

بەڵام بەھۆی پێشڕەوی خێرای سوپای سوور لە قەوقاز و ئەنجامدانی پەیمانی دۆستایەتیی ئەڵمانیا و تورکیا و داگیرکردنی سیسیلیای ھاوپەیمانان، پڕۆژەکە وازی لێ ھێنرا.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Keegan, John; Mayer, S. L. (Sydney L. ) (1977). The Rand McNally encyclopedia of World War II. Internet Archive. Chicago : Rand McNally. ISBN 978-0-528-81060-2.
  2. ^ "operation gertrud". ekşi sözlük (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2024-04-01.
  3. ^ TheXosalar (2022-05-13). "Nazi Germany, Turkey & The Kurds". Medium (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-04-01.