ئۆرگازم

بەتاڵبوونەوەیەکی لەپڕی ورووژانی سێکسی لەکاتی سووڕی سێکسیدا

ئۆرگازم (بە یۆنانی: ὀργασμός؛ ئۆرگازمۆس، بە واتای «ورووژان» یاخود «ئاوسان») پێکھاتووە لە بەتاڵبوونەوەیەکی لەپڕی ورووژانی سێکسی لەکاتی سووڕی سێکسیدا، کە دەرەنجام دەبێتە ھۆی چوونەیەکێکی کێشمەندی ماسولکەکان لە لەگەنەدا، کۆتا قۆناغی تاودانی سێکسییە کە زۆرترین ڕاحەت دەبەخشێت. ئۆرگازم لە ھەردوو ڕەگەزی مێ و نێریش ھەیە، و لەلایەن کۆئەندامی دەماری خۆییەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، واتە مرۆڤ ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات. ھەندێک جار ئۆرگازم ھەندێک کاردانەوەی تریش دروست دەکات کە دیسان کۆنترۆڵ ناکرێن، وەک لەرزینی ماسولکە لە ھەندێک شوێنی جەستە، شاگەشکەیی یاخود شادی، لەگەڵ جووڵەی جەستە و دەرکردنی دەنگ. ماوەی دوای ئۆرگازم، زۆرینەی کات ماوەیەکی ئارامکەرەوەیە، ئەمەش بەھۆی ڕژانی نیورۆھۆرمۆنی وەک ئۆکسیتۆسن، پرۆلاکتن، لەگەڵ ئیندۆرفین.[١]

ئۆرگازم بەھۆی خستنەگوڕی سێکسیی کێر لە ڕەگەزی نێردا و میتکە لە ڕەگەزی مێدا دێتە ئاراوە، کە دەکرێت لەڕێی دەسپەڕ یاخود سێکسکردنەوە بێت. لە نێردا، لە شێوەی ئاوھاتنەوەیە. ئۆرگازم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کار لە کۆئەندامی دەماریی ناوەندی دەکات، بۆ نموونە، کەمبوونەوەی چالاکیی مێتابۆلیزم لە بەشێکی زۆری توێکڵی مێشکدا و دروستبوونی دۆخێکی ئاسوودەیی بەھۆی ڕژانی پرۆلاکتن. ڕەنگە ھەندێک لە شێوانە سێکسییەکان ببنە ڕێگر لەبەردەمی ئۆرگازم، وەک ئەنۆرگازمیا، کە کەسی تووشبوو ناتوانێت بگات بە دۆخی ئۆرگازم ئەگەر چی خستنەگوڕ بەپێی پێویستیش ئەنجام درابێ.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Orgasm". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 25ی کانوونی دووەمی 2022. Retrieved 26ی Januaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)

https://www.healthline.com/health/healthy-sex/types-of-orgasms https://www.plannedparenthood.org/learn/sex-pleasure-and-sexual-dysfunction/sex-and-pleasure/orgasms#:~:text=What's%20an%20orgasm%3F,body%20and%20genitals%20is%20released.