ئاڤانۆس شارۆچکە و قەزایەکی پارێزگای نەوشەھرە لە ناوچەی ئەنادۆڵی ناوەڕاستی تورکیا دەکەوێتە ١٨ کم (١١ میل) باکووری نەڤشەھیر، پایتەختی پارێزگاکە. دەکەوێتە ناو ناوچەی مێژوویی و گەشتیاری کەپادۆکیا. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە ٣٥ ھەزار و ١٤٥ کەسە کە ١٢ ھەزار و ٢٨٨ کەسیان لە شارۆچکەی ئاڤانۆس دەژین.[١][٢]ڕووبەری قەزاکە ٩٩٤ کم٢ (٣٨٤ میل چوارگۆشە) دەگرێتەوە.[٣]

دیمەنی ناوەندی شاری ئاڤانۆس

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Statistical Institute[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ GeoHive. «Statistical information on Turkey's administrative units». لە ١٣ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  3. ^ Statoids. «Statistical information on districts of Turkey». لە ١٣ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری