ئامۆژگاری
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (ئاب ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (حوزەیران ٢٠١٧) |
کەناڵى ئاسمانى (ئامۆژگارى) کەناڵێکی ئاینی ناحوکومی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ ئامۆژگاری کردنی مسوڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت.
لە ڕێکەوتی (٥/ ٥/ ٢٠١٣) دەستبەکارە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات، و فریکوێنسیەکەی بریتیە لە: 12521 Vertical و سیمبڵ ڕەیتی 27500.
پەیامى کەناڵى ئامۆژگارى:
١- كه‌ناڵی ئامۆژگاری بۆ ئامۆژگاری مسوڵمانان و خزمه‌ت كردن به‌م گه‌ل و وڵاته دامه‌زراوه نه‌ك بۆ دژایه‌تی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان.
٢- مامۆستایانی سه‌له‌فی به وتار و به كردار له خزمه‌تی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌دا بوون، پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ش بوونه له شه‌ڕی دژ به داعش له مه‌یدانی جه‌نگ، وه بەپێی توانا هاوکاری پێشمه‌رگەیان كردووه، وه مه‌عنه‌ویات و وره‌ی ئەوانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و دوعای خێریشیان بۆ كردوون له مزگەوتەکانیانەوە، وه هەروەها كۆمه‌كیان بۆ ئاواره‌كانیش كۆكردۆته‌وه. وه به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان، چونکە بە دینی دەزانین.
٣- باوه‌ڕمان به پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه و شه‌رعیانه هه‌یه.
٤- وڵاتی خۆمان و میلله‌تی مسوڵمانی كوردى خۆمان خۆش ده‌وێت و به پێویستی ده‌زانین دیفاعێكی ڕه‌وای لێ بكه‌ین.
٥- هەوڵمان بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه.
٦- داوا له سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌كه‌ین كه نه‌بن به‌هۆی بارگرژی و توندڕه‌وی و تێكدانی ئاسایشی وڵات، و بێگومان ئێمه‌ی مامۆستایانی سه‌له‌فی دورین له زێده‌ڕه‌وی و تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و ئاشووب و ئاژاوه، و هەرکەسێکیش وانەبێت دیارە ئەو کەسە سەلەفی نییە و ئێمە لێی بەرین.
له كۆتایدا به بینه‌رانی كه‌ناڵی ئامۆژگاری و خوێنه‌رانی كتێبی زانایانی سه‌له‌فی ده‌ڵێین: هه‌ركه‌سێك له كه‌ناڵه‌كه‌مان یان له كتێبه‌كانمان بڕگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه که پشتگیری له تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و تێكدانی ئه‌من و ئاسایش بكات، ئه‌وه سوپاسی ده‌كه‌ین و ئێمه له‌وان زوتر به‌ڕائه‌تی لێ ده‌كه‌ین، وه كه دڵنیاشین لەوەی کە هیچیان ده‌ستناكه‌وێت، تكامان وایه تۆمه‌تمان بۆ دروست نه‌كه‌ن و ئاڵۆزیش دروست نه‌كه‌ن.
بەستەرە پەیوەندی دارەکان:
ماڵپەڕی کەناڵی ئامۆژگاری: http://amozhgary.tv
پەخشی ئینتەرنێتی: http://amozhgary.tv/Live
پەخشی ئینتەرنێتی (دەنگی دووەم): https://web.archive.org/web/20161223142405/http://www.amozhgary.tv/Radio
فەیسبووک: https://www.facebook.com/amozhgarytv
یوتوب: https://www.youtube.com/user/amozhgarytv
تێلیگرام: https://telegram.me/amozhgarytv
ئەکادیمیای ئامۆژگاری: http://amozhgary-academy.com
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |