ئاستی پشتگیریکردنی بیردۆزی پەرەسەندن

بابەتی ئاستی پشتگیریکردنی بیردۆزی پەرەسەندن لەنێو زانایان و خەڵکی گشتی و کۆمەڵەکانی تردا بابەتێکە بەشێوەیەکی بەردەوام سەرھەڵدەدات لە گفتوگۆکانی نێوان پەرەسەندن و دروستکردن و پەل دەکێشێت بۆ کێشە و باسە پەروەردەی، ئایینی، فەلسەفی، زانستی وسیاسییەکان. بابەتەکە جێگەی ناکۆکییە لەو وڵاتانەی خاوەنی ئاستێکی بەرزن لە پەسەندنەکردنی زانستی پەرەسەندن لەلایەن دانیشتوان و خەڵکە گشتییەکەوە بەڵام پەرەسەندن لە قوتابخانە و زانکۆ حکومییەکان دا دەخوێنرێت.

نزیکەی ھەموو (٩٧٪) کۆمەڵگەی زانستی پەرەسەندن پەسەند دەکەن وەک بیردۆزێکی زانستی سەردەست لە زیندەزانی ھەمەجۆری دا.[١][٢] کۆمەڵە و ڕێکخراوە زانستییەکان بە توندی بەرھەڵستکەرانی بیردۆزی پەرەسەندنیان پوچەڵ و بەھەڵە خستۆتەوە کە پشتگیری بۆچونی نەخشەسازی زیرەک دەکەن.[٣]

چەندەھا ڕێباز و ڕێکخراوی ئایینی پتەو ھەن لە چەندەھا وڵاتی جۆراوجۆردا کە بیردۆزی پەرەسەندن دژ و ناکۆکی بیرۆکەی (دروستکردن)ە کە ئەمە بیرۆکەیەکەی سەرەکیی و ناوەندیی باوەڕەکانیانە و بۆیە لە ئەنجام دا ھەڵدەستن بە ڕەت کردنەوەی پەرەسەندن. نموونەی ئەو وڵاتانەش: ویلایەتە یەکگرتووەکان،[٤][٥][٦][٧][٨] باشوری ئەفریقا، ھیندستان، کۆریای باشور، سەنگاپور، فلیپین، بەڕازیل و ھەروەھا چەند شێونکەوتووەیەکی کەم لە وڵاتەکانی شانشینی یەکگرتوو، کۆماری ئێرلەندا، یابان، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ئیسڕایل،[٩] ئوستراڵیا،[١٠] نیوزەلەندا[١١] و کەنەدا.[١٢]

چەندین بڵاوکراوە و چاپکراو تاوتوێی بابەتی پەسەندکرن دەکەن[١٣][١٤] کە یەکێک لەوانە بەڵگەنامەیەکە لەلایەن (پەیمانگای نەتەوەیی زانستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان)ەوە نووسراوە.[١٥]

پشتگیری زانستی دەستکاری

زۆرینەی کۆمەڵگە و پەیمانگا زانستییەکان پشتگیری بیردۆزی پەرەسەندن دەکەن وەک تاکە شیکردنەوەیەک کە دەتوانرێت بە تەواوی بە بەرپریسار دابنرێت لە بوارەکانی زیندەزانی، زانستی بە بەردبووەکان، زیندەزانی خانەیی، بۆماوەکان، زانستی مرۆڤ و زانستەکانی دی.[١٦][١٧][١٨] بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی ١٩٩١ لە ٥٪ زانا ئەمریکییەکان (ئەوانەی دەرەوەی زانستی زیندەزانی) خۆیان وەک لایەنگری بۆچۆنی (دروستکردن) دەناسێنن.[١٩]

ھەروەھا، کۆمەڵگەی زانستی نەخشەسازی زیرەک بە نازانستی،[٢٠] زانستی نادروست[٢١] یان زانستی پروپاتاڵ (بێکەڵک) لە قەڵەم دەدەن. پەیمانگای نەتەوەیی زانستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لێدوانیان داوە کە نەخشەسازی زیرەک و «بانگەشەکانی تری کاریگەری ھێزی دەرەوەی سروشت لە سەرچاوەی ژیان دا» زانستی نیین لەبەر ئەوەی ئەم بۆچونانە ناتوانرێت بە تاقیکردنەوە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و ھیچ جۆرە پێشبینی کردنێک ناھێنە کایەوە و پێشنیاری بەرھەمھێنانی ھیچ گریمانەیەکی نوێ ناکەن لە خۆیان دا.[٢٢]

چەندەھا ڕێکخراوی زانستی و توێژینەوە لە سەرتاسەری دنیادا ھەستاون بە بڵاوکردنەوەی بەییانامە بۆ پشتگیریکردنی بیردۆزی پەرەسەندن.[٢٣] یەکێتی ئەمریکی بۆ بەرەوپێشچوونی زانست (American Association for the Advancement of Science - AAAS) کە گەورەترین کۆمەڵەی زانستییە لە جیھان دا و ١٣٠ ھەزار ئەندام و ٢٦٢ کۆمەڵە و پەیمانگای زانستی ھاوپەیمانی ھەیە کە لە زیاد لە ١٠ میلیۆن کەس بەژدارە، ھەستاون بە بڵاوکردنەوەی چەندەھا بەییانامە و ئەنجامدانی چەندەھا چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی بەمەبەستی پشتگیریکردنی پەرەسەندن.[٢٤] ناوەندی پەیادری (پەیمانگای نەتەوەیی زانستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان) کە ھەڵدەستن بە دابینکردنی ڕاوێژکاری بۆ تەواوی نەتەوەکە چەندین کتێبیان چاپکردووە کە پشتگیری پەرەسەندن دەکات و ڕەخنە لە بیرۆکەی دروستکردن و نەخشەسازی زیرەک دەگرێت.[٢٥]

بەرنامەی "ستیڤ" دەستکاری

لە ٨ ی مانگی شوباتی ٢٠٠٧ دا پەیمانگای دۆزینەوە (Discovery Institute) ھەستا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە زیاد لە ٧٠٠ زانا پشتگیری نەخشەسازی زیرەک دەکەن.[٢٦] ئەم ڕاگەیاندنە بووە ھۆی ھاندانی (ناوەندی نەتەوەیی بۆ پەروەردەی زانستی - National Center for Science Education) ھەستن بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک بە ناوی (بەرنامەی ستیڤ) بەمەبستی پشتگیریکردنی پەرەسەندن. لەم ڕاپرسییەدا تەنھا ئەو زانایانە مافیان ھەبوو خۆیان تۆمار بکەن کە ناویان (ستیڤ - Steve) یان شێوەیک نزیک لە ستیڤ بوو (وەک: ستێڤن- Stephen، ستێفانی- Stephanie و ستێفان- Stefan). مەبەست لەم شێوە ڕاپرسییە گاڵتەجاڕییەک بوو بەرامبەر بەو «بەناو» زانایانە کە ڕێکخراوە لایەنگرەکانی بنەماکانی دروستکردن ھەڵدەستن بە دانانیان وەک سەرچاوەی باوەڕپێکراو و زانستی.[٢٧] ھەروەھا ڕاپرسییەکە پیشاندەری ئەوەیە تەنھا ئەو زانایانەی ناویان ستیڤە (زیاد لە ١٣٧٠ کەس) کە پەسەندی پەرەسەندن دەکەن ھێشتا ژمارەیان زیاترە لە تێکڕای ئەو زانایانەی پشتگیری نەخشەسازی زیرەک دەکەن.

پشتگیری پەرەسەندن لە پزیشکی و پیشەسازی دا دەستکاری

یەکێک لە سکاڵا باوەکانی لایەنگرانی دروستکردن بریتییە لەوەی کە پەرەسەندن ھیچ سووێکی نییە و ھەرگیز سوودی نابێت و ھەرگیزش بۆ ھیچ شتێک بەکارنەھێنراوە. بەپێی لایەنگرانی دروستکردن لە کاتی نەمانی بیردۆزی پەرەسەندن ھیچ شتێک لە دەست ناچێت و بەڵکو تەنانەت لەوانەیە سوود بە زانست و پیشەسازیش بگەیەنێت.[٢٨]

بەڵام لە ڕاستی دا، پەرەسەندن سوودی کردەیی ھەیە لە پیشەسازی دا و ڕۆژانە بەکاردێت لەلایەن لێکۆڵەرانەوە لە بوارەکانی پزیشکی، زیندەزانی کیمیایی، زیندەزانی خانەیی و زانستی بۆماوەکان بەمەبەستی داڕشتنی گریمانە و پەیڕەوە زیندەییەکان بۆ نەخشەسازی تاقیکاری و ئامادەکردنی کارپێکردنەکان.[٢٩] ھەتا ئایاری ساڵی ٢٠١٩، لە ماڵپەری (PubMed) ٥٥٤٬٩٦٥ لێکۆڵینەوەی زانستی ھەن کە ناوی «پەرسەندن» دەھێنن. کۆمانییاکانی دەرمان پەرەسەندنی زیندەییەکان بەکاردەھێنن لە بەرەوپێشبردنی بەرھەمە نوێیەکانیان دا و ئەم دەرمانە تازانە بەکاردەھێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسە پەرەسەندووەکان.[٣٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Pew Research Center: "Public Praises Science; Scientists Fault Public, Media" July 9, 2009.
  2. ^ Delgado, Cynthia (2006-07-28). "Finding evolution in medicine". NIH Record. 58 (15). Archived from the original (hmtl) on 2008-11-22. Retrieved 2007-10-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Ruling, Kitzmiller v. Dover page 83: "an overwhelming number of scientists, as reflected by every scientific association that has spoken on the matter, have rejected the ID proponents’ challenge to evolution."
  4. ^ Noah, Timothy (2000-10-31). "George W. Bush, The Last Relativist". Retrieved 2007-10-23.
  5. ^ Pyke, Nicholas (2004-06-13). "Revealed: Tony Blair's link to schools that take the Creation literally". The Independent. Archived from the original on 2007-09-28. ١٨ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.; full article at Ohanian, Susan. "Outrages". Archived from the original on 28ی Septemberی 2007. Retrieved 2007-10-23. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Meinert, Peer. "Wir drehen die Uhr um 1000 Jahre zurück ("We put the clock back a 1000 years")" (بە ئەڵمانی). Archived from the original on 2007-10-14. Retrieved 2007-10-23. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Serbia reverses Darwin suspension" (stm). BBC News. 2004-09-09. Retrieved 2007-10-23.
  8. ^ "And finally." Warsaw Business Journal. 2006-12-18. Retrieved 2007-10-23. {{cite journal}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Numbers, Ronald L. (2009). Galileo goes to jail: and other myths about science and religion. Cambridge: Harvard University Press. pp. 221–223. ISBN 978-0-674-03327-6. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  10. ^ Numbers, Ronald L. (2009). "Myth 24: That Creationism is a Uniquely American Phenomenon". Galileo goes to jail and other myths about science and religion. Cambridge and London: Harward University Press. p. 217. ISBN 978-0-674-03327-6. Retrieved 2011-09-03. Antievolutionists in Australia celebrated in August 2005, when the minister of education, a Christian physician named Brendan Nelson, came out in favor of exposing students both to evollution and ID...
  11. ^ Numbers, Ronald L. (2009). "Myth 24: That Creationism is a Uniquely American Phenomenon". Galileo goes to jail and other myths about science and religion. Cambridge and London: Harward University Press. pp. 217, 279. ISBN 978-0-674-03327-6. Retrieved 2011-09-03. Three years later the New Zealand Listener surprised many of its readers by announcing that "God and Darwin are still battling it out in New Zealand schools."
  12. ^ Numbers, Ronald L. (2009). "Myth 24: That Creationism is a Uniquely American Phenomenon". Galileo goes to jail and other myths about science and religion. Cambridge and London: Harward University Press. p. 217. ISBN 978-0-674-03327-6. Retrieved 2011-09-03. Writing in 2000, one observer claimed that "there are possibly more creationists per capita in Canada than in any other Western country apart from US."
  13. ^ McCollister, Betty (1989). Voices for evolution. Berkeley, CA: National Center for Science Education. ISBN 978-0-939873-51-7.
  14. ^ Matsumura, Molleen (1995). Voices for evolution. Berkeley, CA: National Center for Science Education. ISBN 978-0-939873-53-1.
  15. ^ Working Group on Teaching Evolution, National Academy of Sciences (1998). Teaching about evolution and the nature of science. Washington, D.C: National Academy Press. ISBN 978-0-309-06364-7.; available on-line: United States National Academy of Sciences (1998). Teaching About Evolution and the Nature of Science (ebook). Washington DC: National Academy Press. doi:10.17226/5787. ISBN 978-0-309-06364-7. Retrieved 2007-10-23.
  16. ^ Myers, PZ (2006-06-18). "Ann Coulter: No evidence for evolution?". Pharyngula. scienceblogs.com. Archived from the original on 2006-06-22. Retrieved 2006-11-18. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ The National Science Teachers Association's position statement on the teaching of evolution.
  18. ^ IAP Statement on the Teaching of Evolution ١٧ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Joint statement issued by the national science academies of 67 countries, including the United Kingdom's Royal Society (PDF file)
  19. ^ Public beliefs about evolution and creation, Robinson, B. A. 1995. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ See: 1) List of scientific societies rejecting intelligent design 2) Kitzmiller v. Dover page 83. 3) The Discovery Institute's A Scientific Dissent From Darwinism petition begun in 2001 has been signed by "over 600 scientists" as of August 20, 2006. A four-day A Scientific Support For Darwinism petition gained 7733 signatories from scientists opposing ID. The AAAS, the largest association of scientists in the U.S. , has 120,000 members, and firmly rejects ID ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. More than 70,000 Australian scientists and educators condemn teaching of intelligent design in school science classes 2006-06-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. List of statements from scientific professional organizations on the status intelligent design and other forms of creationism.
  21. ^ National Science Teachers Association, a professional association of 55,000 science teachers and administrators in a 2005 press release: "We stand with the nation's leading scientific organizations and scientists, including Dr. John Marburger, the president's top science advisor, in stating that intelligent design is not science. …It is simply not fair to present pseudoscience to students in the science classroom." National Science Teachers Association Disappointed About Intelligent Design Comments Made by President Bush 2011-02-12 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. National Science Teachers Association Press Release August 3, 2005
  22. ^ National Academy of Sciences, 1999 Science and Creationism: A View from the National Academy of Sciences, Second Edition ١٦ی ئایاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ Faculty of Science, University of New South Wales. 20 October 2005. Intelligent Design is not Science - Scientists and teachers speak out 2006-06-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ Fact, Fancy, and Myth on Human Evolution, Alan J. Almquist, John E. Cronin, Current Anthropology, Vol. 29, No. 3 (Jun., 1988), pp. 520–522
  25. ^ "List of 68 international scientific societies on the Interacademy Panel (IAP) that endorse a resolution supporting evolution and a multibillion year old earth, June 2006" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2006-12-05. Retrieved 2007-01-04. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ Science and Creationism: A View from the National Academy of Sciences, Second Edition, National Academy of Sciences, National Academy Press, Washington DC, 1999.
  27. ^ Teaching About Evolution and the Nature of Science (1998), National Academy of Sciences, National Academy Press, Washington DC, 1998.
  28. ^ AAAS Resolution: Present Scientific Status of the Theory of Evolution ١٧ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., American Association for the Advancement of Science, Adopted by the AAAS Council, December 26, 1922. AAAS Executive Committee readopts this resolution on April 21, 1929.
  29. ^ Attie AD; Sober E; Numbers RL; Amasino RM; Cox B; Berceau T; et al. (2006). "Defending science education against intelligent design: a call to action". J Clin Invest. 116 (5): 1134–8. doi:10.1172/JCI28449. PMC 1451210. PMID 16670753. {{cite journal}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  30. ^ The Imminent Demise of Evolution: The Longest Running Falsehood in Creationism 2009-02-07 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., G. R. Morton, Copyright 2002 G.R. Morton