ئاسایشی ئینتەرنێت

لقی ئاسایشی کۆمپیوتەر بە تایبەتی پەیوەندی بە ئینتەرنێتەوە هەیە، زۆربەی کات ئاسایشی وێبگەڕ و تۆڕی جیهانی پانی تێوەگلاوە

ئاسایشی ئینتەرنێت لقێکە لە ئاسایشی کۆمپیوتەر. بریتییە لە ئینتەرنێت، ئاسایشی بڕاوسەر، ئاسایشی وێب سایت[١] و ئاسایشی ئینتەرنێت ھەروەھا بەسەر ئەپلیکەیشن و بەکارخەری سیستمەکانی تریشەوە جێبەجێ دەبێت بەتەواوی. ئامانجی دامەزراندنی یاسا و پێوانەکردنێکە لە دژی ھەر ھێرشێک کە لەسەر ئینتەرنێت دەکرێت[٢] ئینتەرنێت شوێنێکی نەپارێزراوە و سەلامەت نییە بۆ گۆڕێنەوەی زانیاری لەسەری، تیایدا زیانی ھاکبوون، ساختەکاری تێدایە وەک فیشینگ[تێبینییەکان ١][٣]، ڤایرۆسەکانی سەرھێڵ، ترۆجانەکان، باجەکانی سەر کۆمپیوتەر[تێبینییەکان ٢]، ڤایرۆسە کۆد ڕێژکراوەکانی سەر کۆمپیوتەر[تێبینییەکان ٣]

تێبینیەکان دەستکاری

  1. ^ فیشینگ ڕێگەییەکە ھاکەر بەکاری دەھێنێت بۆ خەڵەتاندنی بەرامبەرەکانی، تیایدا ئەو پێداویستییانە دیزاین دەکات کە بەرامبەرەکانی پێویستیان پێیەتی، بۆ نموونە دیزاین کردنی شێوەییەکی ساختەی ئەپلیکەیشنی فەیسبووک لەسەر شێوازە ڕاستەقینەکەی کە ناسینەوەی ئاسان نییە بەم شێوەیە بەرامبەرەکە بەبێ ئەوەی بزانێت بەبەکارھێنانی ئەپلیکەیشنە ساختەکە زانیارییە تایبەت و ھەستیارەکان بۆ ھاکەر دەنێرێت.
  2. ^ لەکاتی ھاکبوون لەلایەن ھاکەرەوە داوا دەکرێت، بۆ نموونە فایل و ھەموو زانیارییە تایبەتییەکان دەستی بەسەر دا دەگیرێت، تا باج نەدەی بە ھاکەر زانیارییە تایبەتەکانت بۆ ناگەڕێنیتەوە.
  3. ^ ڤایرۆسێکی کۆدڕێژکراوە کە لە کۆمپیوتەرێک خۆی بۆ کۆمپیوتەرەکانی تر دەگوازێتەوە بە پشت بەستن بە لاوازی باری ئەمن و ئاسایشی سەر کۆمپیوتەرێکی سەر ئینتەرنێت و دەستی بەسەردا دەگرێت، بەم شێوەیە کۆمپیوتەرە تووشبووەکە دەبێتە خەزەنەیەک و شوێنی ئامادەباشی ڤایرۆسەکە و بۆ دەست بەسەرداگرتنی کۆمپیوتەرەکانی تریش بەم ڕێگایە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "What Is Internet Security? | McAfee". www.mcafee.com. Retrieved 2021-09-05.
  2. ^ Gralla, Preston (2007). How the Internet Works. Indianapolis: Que Pub. ISBN 978-0-7897-2132-7.
  3. ^ Rhee, M. Y. (2003). Internet Security: Cryptographic Principles, Algorithms and Protocols. Chichester: Wiley. ISBN 0-470-85285-2.