ئازوما کاگامی (بە ژاپۆنی: 吾妻鏡/東鑑,، "ئاوێنەی ڕۆژھەڵات"* تۆمارێکی مێژوویی ژاپۆنە، کە ڕووداوەکانی سەدەی ناوەڕاستی تیادا تۆمارکراوە[١]، لە ڕووداوەککانی زنجیرە شۆگنی کاماکورا ساڵی ١١٨٠ بۆ شەشەم شۆگن مونێتاکا شینۆی ساڵی ١٢٦٦[٢][٣]

پەڕەیەکی تۆمارەکە.

ھەروەھا پێی دەوترێت ھۆجۆبۆن (北条本) دوای خێزانی دواتری ھۆجۆ ی پارێزگای ئۆداوارا، کە تۆمارەکەیان لەدەست بوو.[٢]پێشووتر بەخشرابوو بە تۆکوگاوا لێیاسو، تۆمارەکە لە ٥٢ بەرگ پێکھاتووە، بەڵام ٤٥مین بەرگی ونبووە تۆمارەکە بە یەکێک لە گرنگترین تۆمارەکانی ژاپۆن دادەنرێت کە دۆزرابێتەوە و مابێتەوە، ڕووداوەکانی سەردەمی کاماکورای تێدا تۆمار کراوە.

مێژوو دەستکاری

تۆمارەکە لە ساڵی ١٢٦٦ تەواو بوو لەژێر سەرپەرشتی ڕاسپێردراو ھۆجۆ، کە تۆمارەکانی پێشووتری ژاپۆنی تێدا تۆمارکراوە. تۆمارەکە باس لە ڕووداو چالاکییەکانی شۆگن دەکات.وەکوو ژیاننامەیەکی شۆگنەکان وایە، بە شێوەیەکی فەرمی وەک ژیاننامەی ھۆزی کاماکورا لێکدەدەرێتەوە. ھەروەھا لەھەنێک بەشی تۆمارەکە زانیاری تریشی تێدایە کە لەناوچەکانی دەوروبەریدا ڕوویانداوە لەو سەردەمە. لەناو تۆمارەکە قسە و جووڵە و چالاکییەکانی شۆگنەکان، ئەرکە سەربازییەکان، شیعر، نووسراو بەشێوەیەکی گشتی تۆمارێکی فەرمی بنەڕەتی ئەوساتی ژاپۆنە.[٣]

خوێندنەوەی زیاتر دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Nussbaum, Louis-Frédéric. (2005). "Azuma Kagami" in Japan Encyclopedia, p. 64.
  2. ^ ئ ا National Archives of Japan
  3. ^ ئ ا Feng, Wang

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری