ئارکتیک مەنکیز
ئارکتیک مەنکیز باندێکی ڕۆکی ئینگلیزین کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری شێفیڵدی ئینگلتەرا دروست بوون. یەکەمین ئەلبوومی گرووپەکە بە ناوی ھەر شتێک کە خەڵک دەڵێن منم، ئەوە ئەو شتەیە کە من نیم (٢٠٠٦)، گەیشتە پلەی یەکەم لە خشتەی ئەلبوومەکانی بریتانیا. زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشرا لە ھەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی.[٢] بەمەش بووە خێرا-فرۆشترین یەکەم ئەلبوومی باندێک لە مێژووی بریتانیا.[٣]
ئارکتیک مەنکیز Arctic Monkeys | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | دێت ڕامپس |
چەشنەکان | |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٢–ئێستا |
کۆمپانیاکان | |
وێبگە | arcticmonkeys |
ئەندامان | |
ئەندامانی پێشوو |
ئەندامەکانی گرووپەکە پێکدێن لە ئەلێکس تێرنەر (گیتار و گۆرانیبێژی)، جەیمی کوک (گیتار، کیبۆرد)، نیک ئۆمالی (گیتاری بەیس، ڤۆکالی پشتەوە)، مات ئێڵدەرس (تەپڵ، ڤۆکالی پشتەوە).
بەناوبانگترین ئەلبوومی گرووپەکە ئەلبوومی ئەی ئێم بوو، بەتایبەی گۆرانیی ئایا دەمەوێ بزانم؟ کە زیاتر لە یەک ملیار بینەری ھەیە لەماڵپەڕی یوتیووب و بووە خاوەنی چەندان خەڵات.[٤] ئەلبوومی شەشەمیان بە ناوی ھۆتیل و گازینۆی بنکەی ئاسوودەیی، جیاوازترین ئەلبوومی باندەکە بوو، لەم ئەلبوومە بە ڕێژەیەکی زیاتر پیانۆ بەکارھاتووە بە پێچەوانەی ئەلبوومەکانی تر کە زیاتر گیتار بەکاردەھێنرا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Cohen، Jonathan (١٧ی ئازاری ٢٠٠٧). «Update: Arctic Monkeys Get A Lift From Warner Bros». Billboard. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Hoftijzer، Kim (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). «Changing the rules: The Arctic Monkeys Debut Album turns 10». NBHAP (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Arctic Monkeys make UK chart history». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Arctic Monkeys - Do I Wanna Know? (Official Video) (بە ئینگلیزی)، لە 2021-12-20 ھێنراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارکتیک مەنکیز تێدایە. |