ئارماندۆ پیکی

یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئیتاڵی

ئارماندۆ پیکی (گۆکردنی ئیتاڵی: [arˈmando ˈpikki] ; ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٥ – ٢٧ی ئایاری ١٩٧١)یاریزان و ڕاھێنەری تۆپی پێی ئیتاڵی بووە. بە بەردەوامی وەک بەرگریکار یاری کردووە، کاپتنی یانەی ئینتەرنازیۆناڵ بوو کە بە "لا گراندە ئینتەر " ناسراوە. دوای دوو وەرز مانەوەی لە یانەی ئینتەرمیلان لە یانەی ڤاریس یاری کرد. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یەکەم یاریی خۆی لە تشرینی دووەمی ١٩٦٤ لەگەڵ ھەڵبژارجەی ئیتالیا بەرامبەر ھەڵبژاردەی فینلاند ئەنجامدا کە بە ئەنجامی ٦–١ سەرکەوتنیان بەدەستھێنا؛ بەڵام ڕاھێنەری ئیتاڵیا لەو کاتەدا، ئێدمۆندۆ فابری، لە ئاستی ڕازی نەبوو بۆیە بە پێویستی نەزانی بانگێشتی ھەڵبژاردەکەی بکاتەوە.[١]لەژێر سەرپەرشتی فێرۆکیۆ ڤالکارێجی بەردەوام بانگھێشتی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ١٩٦٨ دەکرا؛ بەڵام پێکانێکی شکانی حەوز لە یارییەکدا بەرامبەر بولگاریا لە نیسانی ١٩٦٨، وای لێکرد لە پاڵەوانێتییەکە دووربکەوێتەوە، کە ١٢ھەمین یاری بوو پاشان لە پێکھاتەیی ھەڵبژاردەکە دورکەوتەوە.[٢]دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا وازی لە یاریکردن ھێنا دوای ئەوەی ژیانی یاریکردنی تەواو بوو، پیکی لە ساڵی ١٩٦٩دا کاری ڕاھێنەرایەتی کرد؛ بووە ڕاھێنەری ڤاریس و لیڤۆرنۆ و پاشان یۆڤانتۆس، تا ١٦ی شوباتی ١٩٧١، کاتێک بەھۆی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا، ئەمەش پێشوەختە کۆتایی بە ژیانی ڕاھێنەرایەتی ھێنا. دوای سێ مانگ و لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٣][٤]

ئارماندۆ پیکی
لەدایکبوون٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٥
Livorno، ئیتاڵیا
مردن٢٦ی ئایاری ١٩٧١(١٩٧١-٠٥-٢٦) (٣٥ ساڵ ژیاوە)
سانرێمۆ، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتاڵیا
ھۆی مەرگشێرپەنجە
شوێنی ناشتنLivorno
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیتاڵی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football manager
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست
ئەندامی تیپی وەرزشیئینتەر میلان، US Livorno 1915، SPAL، Varese Calcio، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا
وەرزشتۆپی پێ

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Mario Gherarducci (٢٥ی ئایاری ٢٠٠١). «Picchi, il battitore libero che mandava in crisi il Mago» (بە Italian). Il Corriere della Sera. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ «Nazionale in cifre: Picchi, Armando». figc.it (بە Italian). FIGC. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. ^ Fabio Monti. «PICCHI, Armando» (بە Italian). Treccani: Enciclopedia dello Sport. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. ^ «Armando Picchi: storia di un eroe malinconico» (بە Italian). Tutto Calciatori. ١٩ی ئابی ٢٠١٣. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)