ئارتیشوو دڕە ھەرێی، ئەم ناوە لە فەڕەنسییەوە وەرگیراوە (بە فەڕەنسی: Artichoke)، ڕووەکێکی چەند ساڵانە لە تیرەی "Asteraceae" و گەڵاکانی درێ و پەل پەلە و لە سەرەوە گوڵێکی شینی جوان دەر دەکات، پێش ئەوەی کە گوڵ بکات خونچەکانی لێ دەکەنەوە و دیکوڵێنن بۆ چێشت، لاسک و گەڵاکانی تامیان تاڵە، لە وڵاتانی ئەورووپیدا بە کاڵیش دەیخۆن، بۆ چارەسەر بەکاردەھێنرێت و کالسیۆم و مەگنیزیۆم و فۆسفۆر تێدایە و ھەروەھا ڤیتامینی Bشی تێدایە. رازی دەڵێ باشتر لە تۆوی ئارتیسوو بۆ دەرمانی بواسیری و خوێنڕێژی کۆم پەیدا نابێ. ھەروەھا بۆ لابردنی بەردی گورچیلە و بەردی زراو وەک دەرمان بەکاردێت.

گوڵی ئارتیشوو- Artichoke

سەرچاوە دەستکاری