ئادابە ئیسلامییەکان

ڕەوشت لەئیسلامدا

ئادابە ئیسلامییەکان کۆمەڵێک هەڵسوکەوت و کردەوەی باشن لەئیسلامدا کە دەبنە هۆی ڕێزگرتن لەخود و کەسانی تر لەکۆمەڵگەدا. ئەم ئادابانە چۆنیەتی ڕێزگرتنی خود و کەسانی تر و هەڵسوکەوتی باش و جوان لەخۆدەگرێت. دەقە ئیسلامییەکان ڕیژەیەکی زۆر لەو ئادابانەیان تێدایە، وەک ئادابەکانی خواردن، نوست، خواردنەوە، چونەدەر و هاتنە ژورەوە، گوێگرتن، پژمین و باوێشک و چەندان شتی تر.[١]

گرینگی ئادابەکان لەئیسلامدا دەستکاری

ئادابەکان لەئیسلامدا کۆمەڵێک هەڵسوکەوتی باش و چاکن بۆ دروستکردنی ژیانێکی باشتر، و چەندین سوودیان هەیە بۆ مرۆڤ، ئیسلام جەختی لە کۆمەڵێک شت کردۆتەوە لەکاتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ کەسانی تر، و ژیانی مرۆڤی ڕێکخستووە لەهەموو لایەنەکانیەوە، وەک سەلامکردن، خوردن، خواردنەوە، هەستان، دانیشتن و چەندانی تر.

هەندێک لەئادابەکان دەستکاری

  • لەکاتی خواردندا: پێویستە دەستەکان بشوردرێن پێش و دوای نانخواردن، لەسەرەتادا بسمیللا بکرێت و لەکۆتایدا سوپاسی خوا بکرێت، بەدەستی ڕاست بخوات، زۆر نەخوات، سەیری کەسانی تر نەکات و لەبەردەمی خۆیەوە بخوات.
  • لەکاتی خواردنەوەدا: لەسەرەتادا بسمیللا بکات و لەکۆتایدا سوپاسی خوا بکات، بەدەستی ڕاست بخواتەوە و بەسی هەناسە تەواوی بکات.
  • لەکاتی میوانداریکردندا: پێویستە باشترین خواردن و خواردنەوەی بەردەستی بۆ ئامادە بکرێت، تاوەکوو سێ ڕۆژ پرسیاری هۆی هاتنەکەی لێنەکرێت، لەکاتی ڕۆشتندا بەڕێزەوە بەڕێبکرێت.
  • لەکاتی منداڵ لەدایکبوون: هەڵبژاردنی ناوێکی خۆش و شەرعی، شیرینکردنی مەڵاشوی بە خورما، و تاشینی مووی سەری و بەکێشی مووەکە زیو بکات بەخێر، کردنی مەڕەمنداڵە بۆ کوڕ دوو مەڕ و بۆ کچ یەک دانە، و خەتەنەکردنی منداڵی کوڕ.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئادابە ئیسلامییەکان بۆ گەنج و تازە پێگەیشتووەکان، ئەبووبەکر سدیقی، کتێبخانەی گەشە، جاپی چوارەم ٢٠٢٠
  2. ^ قەڵآی موسڵمان لەزیکرەکانی ڕؤژانە و شەوانە لەقورئان و سوننەتدا، حەمزە بەرزنجی، چاپخانەی شارستان، چاپی چل، لاپەڕە ١٢٦-١٢٨