ئابوورخوازی
ئابوورخوازی (Economism), بەهەند گرتنی ئابووری و بژیوی بە سەر سیاسەت و خەباتی سیاسیدا. لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم، لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی سۆڤیەت، لاگیرییەک بۆ بەستنەوەی خەبات بە خەباتی ئابووری (باشتر کردنی ئیش و کار و زیاد کرندی مووچە و ...) هاتە ئاراوە. ئەم لاگیرییە بە حیزب و رۆڵی شۆڕشگێڕانەوە بەو چەشنەی کە لینین بیری لێ ئەکردەوە نەبوو. لینین لە کتێبی "ئەبێ چ بکەین؟"(١٩٠٢)، بە دژی ئەم فیکرە راوەستا.
سەرچاوە
دەستکاری- فەرهەنگی زانستی سیاسی، فەرهەنگی زاراوە و قوتابخانە سیاسیەکان، کوردی-فارسی-ئینگلیزی، ئەحمەد شەبانی، زانکۆ کوردستان، سنە ١٣٨٨.