ناحیەی گەیارە
ناحیەی گەیارە (بە عەرەبی: ناحیة القیارة، بە ئینگلیزی: Qayyarah subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی گەیارەیە.[١][٢]
ناحیەی گەیارە | |
---|---|
وڵات | عێراق |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
قەزا | مووسڵ |
زمان و ئایین | |
• زمان | عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو دەستکاری
مێژوو دەستکاری
تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزای مووسڵ لە ناحیەی بەردەڕەش(العشائر السبعة) و ناحیەی شێخان پێکھاتبوو، پاش ساڵی ١٩٢٦ ناحیەی بەردەڕەش بە قەزای ئاکرێوە لکێندراو ناحیەی شێخانیش کرایە قەزای شێخان، لە بەرامبەر ئەمەدا ھەندێ ناحیەی کە دامەزران بۆ قەزای مووسڵ زۆرینەیان لە ناوچە عەرەبییەکان بوون تەنھا ناحیەی باشیک نەبێت کە لە ناوچە کوردییەکان بوو.[٤]
جوگرافیا دەستکاری
سنوری ناحیەی گەیارە:
- لە باکوورەوە ناحیەی شورە.
- لە باشوورەوە ناحیەی شەرگات.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی مەخموور.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی حەزەر.[٥]
دانیشتوان دەستکاری
دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە نەتەوەی عەرەبە پێکھاتووە لە ھۆزی جبور.[٦]
کشتووکاڵ دەستکاری
شوێنەوار دەستکاری
کارگێڕی دەستکاری
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٦٠) گوند.[٧]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
- ناحیەی باشیک
- ناحیەی شورە
- ناحیەی حەمام عەلیل
- ناحیەی موحەلەبیە
- ناحیەی گەیارە
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. Demographic Survey (ئینگلیزی).