ناحیەی شورە
ناحیەی شورە (بە عەرەبی: ناحیة شورة، بە ئینگلیزی: Shwrah subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی شورەیە.[١][٢]
ناحیەی شورە | |
---|---|
وڵات | عێراق |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
قەزا | مووسڵ |
زمان و ئایین | |
• زمان | عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو دەستکاری
مێژوو دەستکاری
تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزای مووسڵ لە ناحیەی بەردەڕەش(العشائر السبعة) و ناحیەی شێخان پێکھاتبوو، پاش ساڵی ١٩٢٦ ناحیەی بەردەڕەش بە قەزای ئاکرێوە لکێندراو ناحیەی شێخانیش کرایە قەزای شێخان، لە بەرامبەر ئەمەدا ھەندێ ناحیەی کە دامەزران بۆ قەزای مووسڵ زۆرینەیان لە ناوچە عەرەبییەکان بوون تەنھا ناحیەی باشیک نەبێت کە لە ناوچە کوردییەکان بوو.[٤] دامەزراندنی ئەم ناحیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید (ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی)، عوسمانییەکان وەک ناوچەیەکی سەربازی بەکاریان ھێناوە، بینایەکی گەورەیان دروست کرد کە وەک بنکەی پۆلیس بەکاری ھێناوە. ئەم بینایە ژمارەیەک ژووری بۆ پۆلیس و بیرێکی ئاوی ئیرتیوازی تێدایە، وە خانێک بۆ ئەسپەکان، وە بە پۆلیسی سوارە ناسرابوون و ئەوان بەرپرسیاربوون لە ئاسایش لە شورە و گوندەکانی سەر بە ناحیەکە.
جوگرافیا دەستکاری
سنوری ناحیەی شورە:
- لە باکوورەوە ناحیەی حەمام عەلیل.
- لە باشوورەوە ناحیەی گەیارە و ناحیەی حەزەر.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی نەمروود.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی موحەلەبیە و ناحیەی تەل عەبتە.[٥]
دانیشتوان دەستکاری
دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە نەتەوەی عەرەبە پێکھاتووە لە ھۆزی جبور.[٦]
کشتووکاڵ دەستکاری
شوێنەوار دەستکاری
کارگێڕی دەستکاری
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٦٠) گوند.[٧]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. Demographic Survey (ئینگلیزی).