ناحیەی شێخان
ناحیەی شێخان (بە عەرەبی: ناحیة شیخان، بە ئینگلیزی: Shekhan subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی شێخانە.[١][٢] شارۆچکەی شێخان لە شاری مووسڵەوە (٤٥کم) دوورە.
ناحیەی شێخان | |
---|---|
<mapframe>: The JSON content is not valid GeoJSON+simplestyle. The list below shows all attempts to interpret it according to the JSON Schema. Not all are errors.
| |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | شێخان |
بوون بە ناحیە | ١٨٧٩ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٥٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ) |
سەرناوی دانیشتوو | شێخانی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی)، عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە)و ئێزیدی |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو دەستکاری
ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی شێخانە، ناوی شێخان زیاتر بۆ ئێزیدییەکان و میرنشینەکەیان و شێخەکانیان وەک شێخ ئادی و شێخ حەسەن و شێخ محەممەد ڕەشان و …ھتد دەگەڕێتەوە، مەزاری ھەموو ئەم شێخانەش کە بۆ ئێزیدییەکان گەلێک گرنگە دەکەونە دەورووبەری شارۆچکەی شێخان(ئیسفنێ). [٣]
مێژوو دەستکاری
- ساڵی ١٨٩١ لە ساڵنامەی مووسڵ کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەردەچوو، ھاتووە کە قەزای مووسڵ لە دوو ناحیە پێکھاتووە کە (عەشائر سەبعە و شێخان)ە. لە بنەچەدا قەزای شێخان یەکێک بوو لە ناحییەکانی سەر بە قەزای مووسڵ، بەڵام دوای پێکھێنانی دەوڵەتی عێراق، قەزای شێخانیش پێکھێنرا، جگە لە ناحیەی ناوەندی شێخان ناحیەی ئەلقۆشیشی گرتە خۆی.[٤]
جوگرافیا دەستکاری
سنوری ناحیەی شێخان، لە باکوورەوە ناحیەی ئەترویش، لە باشوورەوە ناحیەی زێلکان، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی قەسرۆک و ڕووباری گۆمل، لە ڕۆژاواوە قەزای تلکێفە.[٥]
دانیشتوان دەستکاری
کارگێڕی دەستکاری
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٢٢) گوند.[٧]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
- ناحیەی شێخان
- ناحیەی ئەترویش
- ناحیەی قەسرۆک
- ناحیەی زێلکان
- ناحیەی باعەدرێ
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ خەسرۆ گۆران. کورد لە پارێزگای مووسڵ (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان (کوردی).
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا (کوردی).
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. Demographic Survey (ئینگلیزی).