ماکۆ (کارەکتەر)
ماکۆ (بە چینی: 馬高؛ Mǎ Gāo) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرایە، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن کە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ پەخشکرا، دروست کراوە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ. ماکۆ ئاگر ملکەچپێکەرە، ھەروەھا توانای ئەوەی ھەیە ڕەشەبا و ڕووناکی دروست بکات. ناوی کارەکتەرەکە وەک ڕێزێک بۆ ماکۆ ئیواماتسۆی کۆچکردوو ناونراوە کە دەنگی کارەکتەری ئایرۆ بوو لە دوو وەرزی سەرەتای زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا.[١]
ماکۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | ئەفسانەی کۆرا (وەرزی یەکەم) |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
پیشە |
|
خێزان |
|
نەتەوە | شانشینی زەوی، نیشتەجێی شاری کۆمار |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی |
ڕەنگی قژ | ڕەش |
ڕەنگی چاو | ئاڵتوونی |
پوختەی دەرکەوتنەکان دەستکاری
ماکۆ و برا بچووکەکەی بۆڵین لە شەقامەکانی شاری کۆمار وەک ھەتیو گەورە بوون. لە ڕووی جەستەیییەوە، ماکۆ خاوەنی باڵایەکی بەرز و ڕێکە و کەشخەیە. ماکۆ لە دوو وەرزی یەکەمی ئەفسانەی کۆرا، خۆشەویستی کۆرایە، بەڵام لە کۆتایی وەرزی دووەمدا بڕیار دەدەن کە تەنیا وەک ھاوڕێ بمێننەوە.[٢] ماکۆ وەک کەسایەتی سەرەکی لە زۆر دیمەنی زنجیرەکە دەرکەوتنی ھەبووە، لە وەرزەکانی دووەم و سێیەم پیشەی پۆلیسی لە شاری کۆمار تاقی دەکاتەوە و وەک پاسەوانی پاشای داھاتووی شانشینی زەوی دیاری دەکرێت.[٣][٤][٥][٦]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Racebending in Cinema". Racebending in Cinema (بە ئینگلیزی). 2022-11-29. Retrieved 2023-12-12.
- ^ "Hero Complex". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
- ^ "Mako". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
- ^ ww7.avatarspirit.net http://ww7.avatarspirit.net/transcripts.php?num=408&usid=27&utid=4158421190. Retrieved 2023-12-12.
{{cite web}}
: Missing or empty|title=
(help) - ^ "'Legend Of Korra' Season 4: Janet Varney, David Faustino Talk Book 3 Finale Plus Book 4!". Latin Times (بە ئینگلیزی). 2014-08-27. Retrieved 2023-12-12.
- ^ "The 20 Best Characters From The Avatar Universe". Paste Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماکۆ (کارەکتەر) تێدایە. |