مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ

مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ (بە ئینگلیزی: Michael Dante DiMartino؛ لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٧٤) ئەنیمەیشنساز و بەرھەمھێنەر و نووسەر و دەرھێنەری ئەمریکییە. زیاتر بە کارەکانی لەگەڵ برایان کۆنێتزکۆ ناسراوە بە دروستکردن و نووسینی چیرۆکی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و ئەفسانەی کۆرا، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن.

مایکڵ دانتی دیمارتینۆ

دیمارتینۆ ٢٠١٢
لەدایکبوون (١٩٧٤-٠٧-١٨) ١٨ی تەممووزی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
پیشەئەنیمەیشن ساز، نووسەر، بەرھەمھێنەر، دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٩٣–ئێستا
ناسراوە بەئەفسانەی کۆرا و ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کارستۆدیۆکانی ئەڤەتار
مناڵ(ەکان)٢

پیشە دەستکاری

پێش زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، دیمارتینۆ بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لە چەند فیلم و زنجیرەی دیکە دەرھێنانی کردوە، کە یەکێک لەوانە زنجیرەی ئەنیمەیشنی فامیلی گای بوو.[١] لە ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیای نیکلۆدیۆن ڕای گەیاند کە دیمارتینۆ و کۆنێتزکۆ زنجیرەیەکی نوێ بۆ تۆڕەکە پەرە پێدەدەن، بە ناوی ئەفسانەی کۆرا،[٢] کە پێشوازییەکی باشی بینەرانی لێکرا.[٣][٤]

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ ڕاگەیەندرا کە کۆنێتزکۆ و دیمارتینۆ وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نمایشکار بۆ زنجیرەی داھاتووی نێتفلیکس، زنجیرەی لایڤ ئاکشنی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا دەست بەکاردەبن؛ بەڵام لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠، کۆنێتزکۆ و دیمارتینۆ لە سۆشیال میدیای فەرمی خۆیان ئاشکرایان کرد کە ھەردووکیان ستۆدیۆکانی ئەو زنجیرە نوێیەیان جێھێشتووە، ئەمەش بەھۆی جیاوازیی لە دەرھێنان و چیرۆکی زنجیرەکە کە تیمی نێتفلێکس بەڕێوەی دەبەن.[٥][٦]

ژیانی کەسی دەستکاری

دیمارتینۆ لە شاری شێلبورن لە ڤێرمۆنتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە. پێکەوە لەگەڵ برایان کۆنێتزکۆ لە قوتابخانەی ڕۆد ئایلەند بۆ کاری دیزاین خوێندویانە و بیرۆکە و بەرھەمھێنانی چیرۆکی ئەڤەتاریان لەوێ دروست کردوە.[٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Michael Dante DiMartino". Family Guy Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  2. ^ https://www.polygon.com/animation-cartoons/2020/8/31/21405084/legend-of-korra-netflix-bryan-konietzko-michael-dimartino-interview-avatar
  3. ^ https://www.nydailynews.com/entertainment/tv/2010/03/12/2010-03-12_testing_soapy_waters_nickelodeon_to_use_degrassi_the_next_generation_to_try_out_.html
  4. ^ "Michael Dante DiMartino | Writer, Producer, Additional Crew". IMDb (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  5. ^ Renfro, Kim (2020-08-12). "Why it's so worrying that the original 'Avatar: The Last Airbender' creators are no longer in charge of Netflix's live-action show". Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  6. ^ Spencer, Samuel (2020-08-13). "Why the Creators of 'The Last Airbender' Left Netflix's Live Action Reboot". Newsweek (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  7. ^ "Michael Dante DiMartino". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  8. ^ "Interview: Michael Dante DiMartino and Bryan Konietzko, Creators of the Original Televised Avatar: The Last Airbender | Tor.com". www.tor.com. Retrieved 2023-12-06.