ئەفسانەی کۆرا (وەرزی دووەم)

پەڕتووکی دووەم: ڕۆحەکان، دووەم وەرزی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکی، ئەفسانەی کۆرایە. لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراوە. وەرزی دووەم پێکھاتووە لە ١٤ ئەڵقە، لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لەسەر کەناڵی نیکلۆدیۆن لە ئەمریکا دەستی بە پەخشکردن کرد.

ئەفسانەی کۆرا (وەرزی دووەم)
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکان
ژ.ی ئەڵقەکان١٤
بڵاوکردنەوە
تۆڕنیکلۆدیۆن
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-13) –
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ (2013-11-22)
کاتزانیی وەرز

کورتە دەستکاری

ئەم وەرزەی زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر ڕۆڵی ئەڤەتار کۆرا وەک پردی نێوان جیھانی مرۆڤەکان و جیھانی ڕۆحەکان، و ململانێی ھەردوو جیھانەکە.[١]

پەڕتووکی دووەم لە وەرزی دووەم، شەش مانگ دوای ڕووداوەکانی پەڕتووکی یەکەم دێت؛ گێڕانەوەی نێوان شاری کۆمار و شوێنەکانی دیکەی جیھانەکەیە، لەوانە جیھانی ڕۆحەکان و ھۆزی ئاوی جەمسەری باشوور. ئۆنالاک مامی کۆرا، سەرۆکی ھۆزی ئاوی باکوور، دەست بەسەر ھۆزی ئاوی باشووردا دەگرێت وەک بەشێک لە پیلانێک بۆ ئازادکردنی ڤاتوو[ئ]،[٢] چیرۆکەکە دەگۆڕێت بۆ ھەوڵەکانی ھاوڕێکانی کۆرا بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی بۆ ھۆزی باشوور لە ھێزەکانی شاری کۆمار تا لە دژی ئۆنالاک بەکاری بھێنن، ھەروەھا ھەوڵەکانی کۆرا بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی ئۆنالاک و فێربوونی ڕۆحی. ھەر لەم وەرزەدا چیرۆکەکە دەچێتە سەر یەکەم ئەڤەتاری مێژووی جیھانەکە بە ناوی وان، ھاوشێوەی فلاش باکێک بۆ ئەڤەتار کۆرا؛ لێرە سەرنج دەچێتە سەر مێژوو و چۆنیەتی دروستبوونی جیھانەکە و ملکەچپێکردنی توخمەکان لە جیھانەکەدا[ا][٣][٤][٥][٦][٧].

کارەکتەرە نوێیەکان کە لەم وەرزەدا ناسێندراون بریتین لە: ئۆنالاک[٨] و منداڵەکانی بەناوی دێسنا و ئێسکا،[٩] کیا و بومی، خوشک و برای تێنزن و کوڕ و کچی ئانگ،[١٠][١١] ڤاریکیش کە داھێنەر و بازرگانێکی بەتوانا و دەوڵەمەندە لە ھۆزی ئاوی باشوور.[١٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ ڤاتوو ڕۆحی تاریکی و خراپەی جیھانەکەیە و ھەزاران ساڵە لەلایەن یەکەم ئەڤەتاری جیھانەکە بە ناوی ئەڤەتار وان زیندانی کراوە
  2. ^ بە یارمەتی کیسەڵە شێرەکان، کە یەکەم ھۆکاری ملکەچپێکردنن

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Spirit World". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  2. ^ Lumen, Kelvin (2022-09-08). "10 Darkest Implications In The Legend Of Korra". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  3. ^ "Wikiwand - The Legend of Korra (season 2)". Wikiwand. Retrieved 2023-12-10.
  4. ^ Nolan, Liam (2020-08-17). "VIDEO: Everything You Need To Know About The Legend of Korra Season 2". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  5. ^ "The Legend of Korra (Season 2)". Nickelodeon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  6. ^ Bloggo, Dr She. "The Legend of Korra: Season 2 Review" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  7. ^ Farley, Christopher John (2012-06-19). "'The Legend of Korra' Creators Michael Dante DiMartino and Bryan Konietzko Preview the Season Finale". Wall Street Journal (بە ئینگلیزی). ISSN 0099-9660. Retrieved 2023-12-10.
  8. ^ "Unalaq". Loathsome Characters Wiki (بە ئینگلیزی). 2023-11-15. Retrieved 2023-12-10.
  9. ^ "Desna and Eska". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  10. ^ "Bumi". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  11. ^ "Kya". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  12. ^ "Varrick". Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.