بەخێربێن



ھەنووکە ٣٥٢ وتار لە دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠دا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

دەیەی ٢٠٠٠ یەکەم دەیەی ھەزارەی سێیەمە کە لە یەکەمی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ دەستی پێکردووە و لە کۆتا ڕۆژی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ کۆتایی ھاتووە. ئەم دەیەیە شایەتی تەشەنەسەندنی جیھانگیری بوو لە سایەی گەشەی ئینتەرنێت، کە یارمەتیدەر بوو لە باشتربوونی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان بەشەکانی جیھاندا. ھەروەھا دەستی کرد بە نیشاندانی کاریگەرییەکانی گەشەی ئابووری لەسەر ژینگە بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر وزە لە ھەمان کاتدا سەرچاوە تەقلیدییەکان کەم بووەوە. لە کۆتایی ئەو دەیەیەدا قەیرانی ئابووری سێبەرێکی ڕەشی خستە سەر کۆمەڵگای پێشکەوتوو و گەشەسەندووەکان کە تا ئەمڕۆش بەدەست کاریگەرییەکانیەوە دەناڵێنن.

وتاری ھەڵبژێردراو

پلەی ستەیشن ٢ (یان پی ئێس ٢) کۆنسۆڵێکی کایەی ڤیدیۆیی ماڵییە کە لەلایەن سۆنی کۆمپیوتەر ئینتەرتەینمێنتەوە پەرەپێدراوە و فرۆشراوە. کۆنسۆڵەکە بۆ یەکەم جار لە ژاپۆن لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٠ فرۆشرا، لە ئەمریکای باکوور لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، وە لە ئەورووپا و ئوسترالیا لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠. ھەرچەندە سۆنی وردەکاریی کۆنسۆڵەکەی بە نھێنی ھێشتۆتەوە، کارکردن لەسەر درووستکردنی کۆنسۆڵەکە لەکاتی درووستکردنی پلەی ستەیشن ١ (لە ١٩٩٤) دەستیپێکرد.

زیاتر...

وتار

فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی ئۆنلاینە لە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە خاوەندارێتی کۆمپانیای ئەمریکی مێتا پلاتفۆرم دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن مارک زوکەربێرگەوە لەگەڵ ھاوڕێکانی کۆلێژی ھارڤارد و ھاوژوورەکانی ئێدواردۆ ساڤێرین، ئەندرۆ مەککۆڵم، داستین مۆسکۆڤیتز و کریس ھیوز دامەزراوە، ناوەکەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی فەیس بووکەوە ھاتووە کە زۆرجار دەدرێت بە خوێندکارانی زانکۆ ئەمریکییەکان. ئەندامێتی سەرەتا تەنھا بۆ خوێندکارانی ھارڤارد سنووردار بوو، وردە وردە فراوانتر بوو بۆ زانکۆکانی دیکەی ئەمریکای باکوور و لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ھەر کەسێک تەمەنی لە سەرووی ١٣ ساڵەوە بوو. تا تەمموزی ٢٠٢٢، فەیسبووک ئیدیعای ٢.٩٣ ملیار بەکارھێنەری چالاک کردووە لە مانگێکدا، و لە پلەی سێیەمی جیھاندا


زیاتر...

وتار

هاوس بریتییە لە زنجیرە درامایەکی پزیشکی ئەمریکی پەخش کراوە لەسەر ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس بۆ ماوەی ٨ وەرز لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ بۆ ٢١ی ئایاری ٢٠١٢. چیرۆکەکە باسی پزیشکێک دەکات بە ناوی گریگۆری ھاوس (ھیو لۆری)، وە ئەو ئاڵودەی مادە ھۆشبەرەکانە، سەیر و سەمەرەیە و ڕقی لە مرۆڤەکانە، بەڵام ئەو پزیشکێکی بلیمەتە و سەرکردایەتی بەشی دۆزینەوەی پزیشکی دەکات لە نەخۆشخانەی برینیستۆن بلینزبۆروی فێرکاری لە ویلایەتی نیوجێرسی. بیرۆکەی سەرەکی زنجیرەکە لە لایەن پۆڵ ئاتاناسیووھ دروست کراوە، ئەمەش لە کاتێکدا دەیڤد شۆر گرنگی بە پێشخستنی کەسایەتی سەرەکی زنجیرەکە دەدا

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان