دەروازەی ڕۆمانەکان


ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن. ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەھەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم ھونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و ھەروەھا گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.

زیاتر...


ھەنووکە ٢٣٩ وتار لە دەروازەی ڕۆمانەکاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

سەد ساڵ لە تەنیایی
سەد ساڵ لە تەنیایی

سەد ساڵ تەنیایی (بە ئیسپانی: Cien años de soledad) ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداریی کۆڵۆمبی گابرێل گارسیا مارکیزە. لە ساڵی ١٩٦٧ دا چاپ کراوە و نزیکەی سی میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوە. مارکێز ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥ دا لە مەکسیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرجەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپکرد. ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین ڕۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دادەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانە جیھانییەکانی دیکە. نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی شارۆچکەیەک دەگێڕێتەوە لە دەمی ژیاننامەی خێزانێکەوە بە ناوی خێزانی پویندیا بە درێژایی شەش نەوە کە ئەم خێزانە لە گوندێکی خەیاڵی ئەژین بەناوی ماکۆندۆ. کە زۆربەی ناوی مناڵ و نەوەکانیشیان وەک لە ڕۆمانەکەوە ھاتووە بەناوی لادێکەیانەوە ناو دەنێن.

زیاتر...

دەقی ھەڵبژێردراو

سەرەتا حەزم لە فەلسەفە و مێژوو دەکرد، وەلێ نەخۆشی و لەجێکەوتنم وایان لێکردم حەز بە خوێندنەوەی ڕۆمان بکەم...ڕۆمان لەنێو ئەو چوار دیوارەدا دەریدەھێنام، سەفەری خۆشی پێ دەکردم، سواری ئەسپی ڕۆمانێک دەبووم و دونیا دەگەڕام، شاخ و کێو و دەربەندەکان، پێدەشت و بیابانەکان، کانی و جۆگەلە و ڕووبار و دەریا و ئۆقیانووسەکان، وڵاتان...میللەتان....کۆشکی بلوورینی سەدەھا دڵی ئاوەدان، کەلاوەی ڕووخاوی نێو ناخی ھەزارەھا ژن و پیاوی بێ ناونیشان، خەمی خۆم، ھی خەڵکی، سەرکەوتن و بەزین، چیرۆک و ڕۆمان ببوونە دوو باڵی ئەو سیمرخەی سواری پشتی دەبووم و دەیبردمە حەوت تەبەقەی ئاسمان، لەناو تەنیایی خۆم قسەم لەگەڵ نووسەرەکان دەکرد...ئەوانەی سەدەھا ساڵە مردوون....دەیەھا ساڵ...خۆم دەدواند....دۆستۆڤسکی-م زۆر دەدواند. کەس وەک ئەو چیرۆکی داڕووخان و نەھامەتی مرۆڤ ناگێڕێتەوە، زوو زوو تکام لێ دەکرد میوانم بێ...دڵی نەدەشکاندم... دەھات.

وێنەی ھەڵبژێردراو


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئانتۆن چێخۆڤ (بە ئینگلیزی: Anton Chekhov) لە (٢٩ کانوونی دووەمی ١٨٧٠ بۆ ١٥ی تەمووزی ١٩٠٤) کورتەچیرۆک و شانۆنووسی ڕووس بووە کە بەیەکێک لەھەرە نوسەرە بەناوبانگەکان دادەنرێت لە بواری نوسینی کورتە چیرۆکدا.

ئانتۆن چیخۆڤ لە تاگانڕۆگ (Taganrog) لە دایکبووە کە شارێکە لە ڕووسیا. باوکی پاڤیڵ، خاوەنی فرۆشگای سەوزە و میوە بووە. دایکی یەڤگەنیا، ھەندێک جار چیرۆکی مناڵی خۆی بۆ ئانتۆن چیخۆف گێڕاوەتەوە.

لە ساڵێ ١٨٧٦، باوکی چیخۆڤ مایەپووچ بووە. لەوەو دواتر خیزانی چیخۆڤ زۆر ھەژارکەوتن، چیخۆڤ ئەبوایە پارەی خوێندنەکەی خۆی بدایە، ئەم پارەیەی لە ڕێگەی وانەوتنەوەی تایبەتی و ڕاوکردنی باڵندە و فرۆشتنی لەگەڵ نوسینی کورتە چیرۆک بۆ ڕۆژنامەکان پەیدا کردووە، وە ھەرکاتێکیش پارەی زیاتری دەست بکەوتایە بۆ خێزانەکەی دەناردەوە، لە قۆناغی خوێندنی قوتابخەنەدا، کۆمەلێک چیرۆکی زۆری نوسەرە بەناوبانگەکانی خوێندوەتەوە، لەو نوسەرانە میگێل دی سێرڤانتێس و ئارسەر شۆپنھاوەر.

لە ساڵێ ١٨٧٦، چیخۆڤ پەیوەندی کردووە بە کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی مۆسکۆ.

لە کاتێکدا کە لەزانکۆی مۆسکۆ بووە، چیخۆڤ کۆمەڵە کورتە چیرۆکێکی زۆری نوسیوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پارەی خوێندنەکەی پەیدا بکات و بەشێکیشی بنێرێتەوە بۆ خێزانەکەی. لە ساڵی ١٨٨٦، یەکێک لەھەرە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ڕووسیا، نیو تایمس (New Times) داوای لێکرد چیرۆک لە ڕۆژنامەکەیاندا بڵاو بکاتەوە. پاشتر بەزووی چیرۆکەکانی ناوبانگیان پەیدا کرد، خەڵاتی پوشکینی وەرگرت بۆ نوسینی کۆمەلە چیرۆکێک بە ناوی لە زەردەپەڕ (At Dusk).

لە ساڵی ١٨٨٧، چیخۆڤ شانۆییەکی نووسی بەناوی ئیڤانۆڤ(Ivanov)، چیخۆڤ شانۆییەکەی بە دڵ نەبوو بەڵام ڕەخنەگرەکان بەدڵیان بوو.

زیاتر…

ئایا زانیوتە؟


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان