دەروازەی فڕین

   بەخێربێیت بۆ دەروازەی فڕین   



ھەنووکە ٢٨١ وتار لە دەروازەی فڕیندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

فڕۆکەی بی-٥٢ لەکاتی فڕیندا
فڕۆکەی بی-٥٢ لەکاتی فڕیندا

بی-٥۲ ستراتۆفۆرتریس فڕۆکەیەکی گەوەرە و زەبەلاحی تابیەتی سووپای ئەمەریکایە. کە تایبەتە بەھەڵگرتنی چەکە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و چەندین جۆری جیاوازی چەک. سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کەخاوەنی ئەم جۆرەی فڕۆکەیە. بۆ یەکەم جار لەساڵی ۱۹٥۲ دروستکراوە لەساڵی ۱۹٥٥ەوە سووپای ئەمریکا کار بەو فڕۆکەیە دەکات، وادەی کارپێکردنیشی تا ساڵی ۲۰٤٤ە. بەپێی ئامارێکی ساڵی ۲۰۱۲ ئەمریکا خاوەنی ۸۰ فڕۆکەی بی-٥۲یە. خێراییەکەی ۱۰۸۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ۱٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا. کێشی ئەم فڕۆکەیە ۲۲۰ تۆنەو توانای ھەڵگرتنی ۳۲ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت. سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە ویستی یەکلاییان بکاتەوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

وێنەی فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر


ئایا زانیوتە؟

فڕۆکەوانی ھەڵبژێردراو

نیل ئاڵدن ئارمسترانگ (بە ئینگلیزی: Neil Alden Armstrong؛ لەدایکبووی ٥ی ئابی ١٩٣٠ لە واپاکۆنەتای ئۆھایۆ – مردووی ٢٥ی ئابی ٢٠١٢ لە سنسیناتی ئۆھایۆ) ئاسمانگەڕێکی ئەمریکی بوو. یەکەم مرۆڤ بوو کە لە گەشتی ڕاسپاردەی ئاپۆلۆ١١ لە٢٠ی کانوونی دووەمی١٩٦٩، ھەنگاوی نایە سەر مانگ. ئەو ئاسمانگەڕی ناسا، فڕۆکەوانی تاقیکردنەوە، ئەندازیاری ھەوافەزا، مامۆستای زانکۆ و فڕۆکەوانی ھێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو و لە شەڕی کۆریا خزمەتی کرد. نیل ئارمسترانگ یەکەم مرۆڤ بوو کە گۆی زەوی لە فەزاوە سەیر کرد. پاش کۆتایی پێ ھاتنی جەنگ، ئارمسترانگ بوو بە ئەندامی ھێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پتر لە ٩٠٠ فڕینی کرد. ئەو دەرچووی زانکۆی پوردو بوو و خوێندنی باڵای خۆی لە زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری تەواو کردبوو.

زیاتر...

فڕۆکەخانەی ھەڵبژێردراو

تەلاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر
تەلاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (بە عەرەبی؛مطار أربيل الدولي) گەورەترین و فراوانترین فرۆکەخانەی کوردستانە. کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و بەدووری حەوت کیلۆمەتر لە (لە قەڵاتی گەورەی هەولێر) وە دوورە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارەکە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی پێشووی کۆماری عێراق لە ٢٠٠٣، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر (IATA: EBL, ICAO: ORER) (کوردی: فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی هەولێر)، فڕۆکەخانەی سەرەکی شاری ھەولێرە لە ھەرێمی کوردستان، عێراق. لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەژێر لیژنەیەکدا بەڕێوەدەبرێت کە پێکهاتووە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و یەکێکە لە دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (ئەوی دیکەیان فڕۆکەخانەی سلێمانییە)، کە سێیەم فڕۆکەخانە لە دهۆک لە قۆناغی دروستکردندایە. فڕۆکەخانەی نوێی نێودەوڵەتی هەولێر مۆدێرن لە ساڵی ٢٠٠٥ کرایەوە، فڕۆکەخانەکە یەکێکە لە درێژترین ڕێڕەوی فڕین لە جیهاندا.

زیاتر...


پۆلەکان

ئەمانەش ببینە

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان