بەخێربێن بۆ دەروازەی  
ماتماتیک!
دەروازە:شیکاریی ماتماتیکیدەروازە:ئەندازەدەروازە:جەبردەروازە:ئاماردەروازە:تیۆریی ژمارەکان

ماتماتیک چییە؟

بیرکاری یان ماتماتیک خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسی بیرکاری. بیرکاران بەردەوام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن. بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە.

وتاری ھەڵبژێردراو

درێژیی سەرجەم a + b لە حەنای درێژیی پارچەی گەورەتردا (واتە a)، وەکوو درێژیی a لە حەنای درێژیی پارچەی بچووکتر (واتە b) وایە.
درێژیی سەرجەم a + b لە حەنای درێژیی پارچەی گەورەتردا (واتە a)، وەکوو درێژیی a لە حەنای درێژیی پارچەی بچووکتر (واتە b) وایە.

لە بیرکاری و ھەروەھا لە ھونەرەکانیشدا، دوو بڕ لە حەنای یەکترا دەبنە خاوەنی ڕێژەی زێڕین ئەگەر ڕێژەی کۆی ئەو دوو بڕە بە بڕە گەورەترەکە یەکسان بێ بە ڕێژەی بڕە گەورەترەکە بە بچووکترەکە. ڕێژەی زێڕین نەگۆڕێکە لە بیرکاریدا کە مەزناھییەکەی نێزیکەی ١.٦١٨٠٣٣٩٨٨٧ دەبێ. بێجگە ڕێژەی زێڕین، ڕێژەی خودایی ڕێژەی دوور و ناوین و چەند ناوێکی تریشی ھەیە. بۆ نیشاندانی ئەم ڕێژەیە زیاتر پیتی یۆنانیی فی (φ) بەکار دەبردرێ. ئەو وێنەیەی لای چەپ چەشنێک شرۆڤەی ئەندازەیییە کە گەر بمانەوێ بە کەڵکوەرگرتن لە جەبر دەریببڕین دەبێتە:

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

زانای ھەڵبژێردراو

کۆچەر بیرکار
کۆچەر بیرکار

کۆچەر بیرکار (بە ئینگلیزی: Caucher Birkar) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لە گوندی نێ سەر بە شارستانی مەریوان بە ناوی فەرەیدوون درەخشانی لەدایکبووە. بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل میلیۆن کورد». خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست ھێناوە.

بیرکار بە زۆری لە سەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆری زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفڕانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.

زیاتر...

مێژووی ماتماتیک

پلمیپتۆن ٣٢٢
پلمیپتۆن ٣٢٢

پلیمپتۆن ٣٢٢ یەکێکە لە بەناوبانگترین کەتیبە ماتماتیکییەکان کە تا ئێستا شیکاری بۆ کراوە. کەتیبەکە لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٦٠٠ پێش زایین بە ڕێنووسی کۆنی بابلی نووسراوە. ژمارەی ٣٢٢ بۆیە لە ناوی ئەم کەتیبەیەدا ھاتووە کە ئەم نووسراوەیە ژمارە ٣٢٢یە لە کۆکراوەی J.A. Plympton لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.

زیاتر...

ئەندازە

ئەندازە ئەو پاژەی بیرکارییە کە گرنگی دەدا بە پرسیارەکانی دەوروپشتی چەمکانێک وەکوو پێودانگ، شێوە، شوێنی تەنەکان بەگوێرەی یەکتر، وە سامانە تایبەتەکانی واڵایی. ئەندازە یەکێک لە کۆنترین زانستەکانە. ئەندازە لە سەرەتای خۆیدا کۆمەڵێک مەعریفەتی کرداری بووە سەبارەت بە درێژی، پانتایی و قەبارە، کە لە سێھەمین سەدەی پێش زاییندا لەلایەن ئیقلیدسەوە لە سیستەمێکی بەڵگەنەویستیدا خڕ کراونەتەوە. ئەو سیستەمە کە بە ئەندازەی ئیقلیدسی ناسراوە، بۆ زۆر سەدەی یەک لەدوای یەک ستانداردێک بوو بۆ پەیـڕەوکردن.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان