قەدبڕەکان دەتوانن یارمەتی بەکارهێنەران بدەن کە بە ئاسانی لاپەڕەکانی پڕۆژە بانگ بکەن (بە پێشگرەکەی ویکیپیدیا). بەزۆری ناوی لاپەڕەی ئاماژەکراو کورت دەکرێتەوە بۆ چەند پیتێک و بەکاردەهێنرێت.


چۆن قەدبڕ بەکاربھێنم؟

دەتوانرێت قەدبڕ بخرێتە ناو سندووقی گەڕانی ویکیپیدیا بۆ ئەوەی بە خێرایی لاپەڕەی ئاماژەی دڵخواز بانگ بکرێت. دەتوانیت وشەی «وپ» بەکاربھێنیت لەجیاتی وشەی «ویکیپیدیا»، هەروەها بۆ بانگکردنی پەڕەیەکی سەرەکی دەتوانیت قەدبڕەکە لەدوای وپ بنووسیت و پاشان کرتە لەسەر گەڕان بکەیت. تێبینی ئەم نموونانەی خوارەوە بکە:



سیاسەت

ئەم قەدبڕانە تەنھا بۆ لاپەڕەکانی ئاماژەی ویکیپیدیا بەکاردەهێنرێن، لەژێر ناونیشانی "وپ:قەدبڕەکە".

مەرجەکانی دروستکردنی قەدبڕ

بۆ ئەوەی بگەیت بەناوێکی دوور و درێژ و سەخت، دەتوانیت قەدبڕێکی بۆ دروست بکەیت. تەنھا گرنگی بەم خاڵانەی خوارەوە بدە بۆ ئەوەی قەدبڕەکە دروست بکەیت.

  1. ناوی هەڵبژێردراو بۆ قەدبڕەکە دەبێت لەگەڵ ناوی سەرەکی پڕۆژەکە بگونجێت.
  2. بۆ هەر لاپەڕەیەک چەندین قەدبڕ دروست مەکە.
  3. قەدبڕەکە ھێندە درێژ مەکە.
  4. باشترە قەدبڕ بۆ ئەو لاپەڕانە دروست بکەیت کە گرنگن.

زیادکردنی سندووقی قەدبڕ

بۆ ئەوەی سندووقی قەدبڕ لەسەر پڕۆژەکان دەربکەوێت، تا بزانرێت لەلایەن بەکارھێنەرانەوە کە ئەم پڕۆژەیە ناوێکی کورتکراوەی هەیە، ئەوا پێویستە داڕێژەی سەرەکی قەدبڕ لەنێو پڕۆژەکە دابنرێت، سەردانی ئێرە بکە بۆ گەیشتن بە داڕێژەکە.