ڤێنێزوێلا، بەفەرمی کۆماری بۆلیڤاریی ڤێنێزوێلا (بە ئیسپانی: República Bolivariana de Venezuela) وڵاتێکە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ئەمریکای باشوور. ڕووبەری ڤەنزوێلا ٩١٦,٤٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٣٠،٠٥٤،٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت. وڵاتێکە خاوەنی جۆراوجۆری زیندوو زۆر بەرزە، بەو پێیەی چەندین ناوچەی ژینگەیی زۆر و ھەمەچەشن لەخۆدەگرێت کە لە چیای ئەندێسەوە دەستپێدەکات لە ڕۆژئاوا تا دەگاتە حەوزی دارستانەکانی ئەمازۆن لە باشوور، بە دەشتە فراوانەکانی لانۆس و کەنارەکانی کاریبی لە ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت و دێڵتای ڕووباری ئۆرینۆکۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵات.
زیاتر...
دیێگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا (٣٠ـی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠–٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینی بوو، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دادەنێن، درێژی باڵای مارادۆنا١٦٥ سانتیم بووە یاری لەھێڵەکانی ناوەڕاست و ھێرشبردن کردووە، ناوبراو یەکێکە لەباشتری یاریکەرانی جیھان لەو سەردەمەی خۆی یاری لێی کردووە، مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئارجەنتینی بووە لەگەڵ یانەکان لەساڵانی ١٩٧٦ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بووە و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین لە ١٩٧٧ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بووە،لە ساڵی ١٩٨٦ توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی جامی جیهانی بەدەستبهێنێت و جامەکە بەرزبکاتەوە . مارادۆنا ھەمیشە وەک سەرسەری یان ژمارە دە یان کوڕە ئارجەنتینییەکە ناسراوە، لەدوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ ھەڵسا بە کارکردن وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ڕاھینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاھێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بھێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەھێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.
زیاتر...