بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەفریقا


پێشەکی

ئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و٢٣٪ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە.

زیاتر...

وڵاتێکی ئەفریقی

لیبیا (بە عەرەبی: الجماھیریة العربیة اللیبیة الشعبیة الاشتراکیة العظمی) وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئافریقا. پایتەختەکەی ترابلوسە. دانیشتووانەکەی ٥٢٤٠٥٩٩ کەس دەبێت، کە زۆرینەیان لە شارەکانی قەراخ دەریا نیشتەجێن.

زیاتر...

گیانلەبەرانی ئەفریقا

فیل یان فێڵ گیانلەبەرێکی گوانداری ڕوەکییە (گیاخۆر) کە خاوەن لاشەیەکی زەبەلاحی گەورەیە و بە گەورەترین گیانلەبەری سەر وشکانی دادەنرێت.

زیاتر...

جوگرافیای ئەفریقا

وێنەی نیل.
وێنەی نیل.

پڕۆژەی ڕووباری مەزنی دەستکرد (بە عەرەبی: النهر الصناعي العظيم‎، بە ئینگلیزی: Great Man-Made River) بریتییە لە گەورەترین پڕۆژەی گوستنەوەی ئاو لە جیھاندا، لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ موعەمەر قەزافی سەرۆکی شۆڕشی گەلی لیبیا بەردی بناغەکەی دانا وەک پێشگیرییەک لە ڕووبەرووبوونەوەی وشکە ساڵی و تێنوێتی خەڵکی لیبیا، بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە درێژەپێدەری ھەمان پڕۆژەی ڕووباری دەستکردی ناوچەی سەریرە لە شاری جالۆ کە موعەممەر قەزافی لە ٢٨ی ئابی ١٩٨٤ جێبەجێی کرد.

زیاتر...

ئاڵاکانی وڵاتانی ئەفریقا

 جەزائیر ·  ئەنگۆلا ·  بێنین ·  بۆتسوانا ·  بورکینافاسۆ ·  بوروندی ·  کامیروون ·  کەیپڤەرد

·  کۆماری ئەفریقای ناوەندی ·  چاد ·  دوورگەکانی قەمەر ·  کۆماری کۆنگۆ ·  کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ ·  کۆتدیڤوار ·  میسر ·  ئێریتریا ·  ئیتیۆپیا ·  گابۆن ·  گامبیا ·  گانا ·  جیبووتی ·  گینێ ·  گینێ بیساو ·  گینێی ئیستوایی ·  کینیا ·  لیسۆتۆ ·  لیبێریا ·  لیبیا ·  ماداگاسکار ·  مالاوی ·  مالی ·  مەغریب ·  مۆریتانیا ·  مۆریس ·  مۆزامبیک ·  نامیبیا ·  نیجەر ·  نێجیریا ·  ڕواندا ·  ساوتۆمێ و پرینسیپی ·  سێنیگال ·  سیشێل ·  سیەرالیۆن ·  سۆماڵیا ·  ئەفریقای باشوور ·  سوودان ·  سوودانی باشوور·  ئێسواتینی ·  تانزانیا ·  تۆگۆ ·  توونس ·  ئووگاندا ·  زامبیا ·  زیمبابوی

دەڤەر و شارەکانی ئەفریقا

تەرابلوس بە ئینگلیزی (Tripoli) پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی لیبیایە. ناوی تەرابلوس بە مانای (سێ شار) دێت. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦ دانیشتوانی ئەم شارە دەگاتە ١،٠٦٥،٤١٥ کەس.

زیاتر...

وێنەیەک لە ئەفریقاوە

شێرێکی باوک لە نامیبیا

مێژووی ئەفریقا

پۆلەکان

کەسایەتییە ئەفریقییەکان

نیڵسۆن ماندێلا (بە ئینگلیزی: Nelson Mandela؛ ١٨ی تەممووزی ١٩١٨- ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣) لە ئەفریقای باشوور لە دایکبووە لە زنجێکدا لە گوندێکی بچووکی ھەرێمی ترانسکایی، ساڵی ١٩٤٦ دەبرێت بۆ دورگەی رۆبیبین لە ئەنجامی ھەوڵی ماندبوونی ئاشتیانەی ماندێلا و ھاورێکانی بۆ سەربەخۆی ئازادی بیرکردنەوە وتن و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆخەڵکی ئەفەریقای باشوور، بۆیە ساڵی ١٩٩٠ دی کلێرک سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەفەریقای باشوور لە راگەیاندنێکی چاوەرواننەکراودا وتی دەبێت رێگا بە (ANG, PAG) پارتی کۆمۆنیست بدرێت و ٣١ رێکخراوی دیکەی سیاسی ھەموو ئەو بەندیانەی کە تاوانی توندوتیژیان نەکردووە ڕیگەیان پێ بدرێن کاری خۆیان بکەن و ھەموو لە سێدارە دانێک ھەڵبووە شێتەوە. ئەفەریقای باشوور لەو شەوەدا گۆرا و ئالای ANG لەھەوادا دەشەکایەوە و چیدی ماندێلا قەدەغەنەبوو، ماندێلا لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٩ سەرۆکی ئەفریقیای باشوور بوولە ئێستادا ماندێلا وەک سیموبووڵی ئاشتی و مافی مرۆڤ لە ووڵاتان دەناسرێت، ماندێلا لە ساڵی ١٩٩٣ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە ئاشتیدا پێبەخشرا

زیاتر...

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

دەروازە:ئەمریکای باکوور
دەروازە:ئەمریکای باکوور
دەروازە:ئۆقیانووسیا
دەروازە:ئۆقیانووسیا
دەروازە:ئانتارکتیکا
دەروازە:ئانتارکتیکا
دەروازە:ئاسیا
دەروازە:ئاسیا
دەروازە:ئەفریقا
دەروازە:ئەفریقا
دەروازە:ئەورووپا
دەروازە:ئەورووپا
دەروازە:ئەمریکاکان
دەروازە:ئەمریکاکان
ئەمریکای باکوور ئۆقیانووسیا ئانتارکیتیکا ئاسیا ئەمریکای لاتینی ئەورووپا ئەمریکاکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان