بیڵی وایڵدەر
بیڵی وایڵدەر (/ˈwaɪldər/; ئەڵمانی: [ˈvɪldɐ]؛ ناوی پێشووی ساموێل وایڵدەر بوو؛ لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٠٦ - مردووی ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٢) فیلمساز و سیناریۆنووس بوو کە لە نەمسا لەدایک بوو. وایڵدەر بۆ ماوەی پێنج دەیە بەرھەمی لە سینەمای ھۆڵیوود ھەبوو، و بە یەکێک لە باشترین فیلمسازەکانی سەردەمی کلاسیکی ھۆڵیوود ناسراوە. ئەو حەوت جار خەڵاتی ئۆسکار (لەپاڵ ٢١ جار پاڵێوراو بوون)، خەڵاتێکی بافتا، و لە فیستیڤاڵەکانی فیلمی کان جارێک خەڵاتی پاڵمە دۆر دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێناوە.
بیڵی وایڵدەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ساموێل وایڵدەر ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٠٦ سوچا، شانشینی گالیسیا و لۆدۆمێریا، نەمسا-ھەنگاریا |
مەرگ | ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٢ بێڤەرلی ھیڵز، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. | (٩٥ ساڵ ژیاوە)
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٢٩–١٩٨١ |
کارەکان | Full list |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٢ |
خزمەکان | و. لی وایڵدەر (برا) مایڵز وایڵدەر (برازا) پاتریک کەرتس (برازا) |
خەڵاتەکان | Full list |
لەو کاتەی لە بەرلین دەژییا، وایڵدەر وەک سیناریۆنووس کاری دەکرد. لەگەڵ بەربڵاوبوونی پارتی نازی و دژە سامییەت، ئەو ڕووی کردە پاریس. دواتر چووەتە ھۆڵیوود و سیناریۆی فیلمی نینۆچکا (١٩٣٩)ی لەگەڵ چارڵز براکێت و واڵتەر ڕێیش نووسی، و فیلمەکە پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلمی خەڵاتەکانی ئۆسکار. لەو کاتە بیڵی ناوبانگی دەکرد و لە فیلمی نواری دەبڵ ئیندێمنیتی (١٩٤٤) بۆ یەکەم جاری وەک باشترین دەرھێنەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار پاڵێوراو بوو. وایڵدەر خەڵاتی باشترین دەرھێنەر و سیناریۆنووسی بۆ فیلمی کۆتایی ھەفتە ونبووەکە (١٩٤٥) وەرگرت، ھاوکات فیلمەکە خەڵاتی باشترین فیلمی ئۆسکاری پێبەخشرا.[١]
لە ١٩٥٠کان، وایڵدەر بەشدار لە دەرھێنان و نووسینی چەند فیلمێکی بەناوبانگدا کرد، لەوانە فیلمی درامیی سەنسێت بەڵڤارد (١٩٥٠)، کە تێیدا بۆ دووەم جار خەلاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆ وەرگرت. لە پاڵ ئەو فیلمەش ئەیس ئین زە ھۆڵ (١٩٥١)، ستالاگ ١٧ (١٩٥٣)، و سابرینا (١٩٥٤)ی دەرھێنا.[٢] لە ساڵی ١٩٥٧، وایڵدەر سێ بەرھەمی نوێی دەرھێنا و نووسی: ڕۆحی سەینت لیوی، خۆشەویستیی دوای نیوەڕۆ، و شایەتێک بۆ لێپێچینەوە. لەو کاتەدا، وایڵدەر دوو فیلمی بەرھەمھێنا کە تێیان دا مێرلن مۆنرۆ ڕۆڵی تێدا دەگێڕا، خورانە حەوت ساڵییەکە (١٩٥٥) و ھەندێکیان بە گەرمی حەزیان لێیە (١٩٥٩).[٣] لە ساڵی ١٩٦٠، وایڵدەر کاری دەرھێنان، بەرھەمھێنان، و نووسینی بۆ فیلمی شوقەکە کرد. ئەو خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر، و باشترین سیناریۆی بۆ فیلمەکە وەرگرت.[٤] بەرھەمەکانی دیکەی وایڵدەر بریتیبوون لە: یەک، دوو، سێ (١٩٦١)، ئیرما لا دوچێ (١٩٦١)، ماچم بکە، گەمژە (١٩٦٤)، پسکیتی بەخت (١٩٦٦)، و ئەڤانتی! (١٩٧٢).
وایڵدەر چەندین خەڵات و دەستکەوتی بەدەستھێناوە بۆ ئەو چالاکییانای لە سینەما ھەیبوو، لەوانە: خەڵاتی ژیانی ئەی ئێف ئای لە ١٩٨٦، خەڵاتەکانی ناوەندی کێنیدی لە ١٩٩٠، مەدالیای ھونەری نەتەوەیی لە ١٩٩٣، و خەڵاتی بافتا لە ١٩٩٥. ھەروەھا خەڵاتی باشترین دەرھێنەری ئەمریکی، خەلاتی لۆرێل بۆ باشترین سیناریۆ، و خەڵاتی باشترین بەرھەمھێنەری ئەمریکی بردووەتەوە. حەوت لە فیلمەکانی لە تۆمارەکانی فیلمی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزراون بەھۆی گرنگی فیلمەکان لە ڕووی چاند، مێژوو، و جوانی.[٥]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "1945 | Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences". www.oscars.org (بە ئینگلیزی). Retrieved February 10, 2023.
- ^ "Sunset Blvd". Academy Museum of Motion Pictures – Timeline. Retrieved February 10, 2023.
- ^ Cook, David A. (2004). A History of Narrative: Film Fourth Edition. W. W. Norton & Company. ISBN 0-393-97868-0.
- ^ "The 33rd Academy Awards Memorable Moments | Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences". www.oscars.org (بە ئینگلیزی). August 27, 2014. Retrieved February 10, 2023.
- ^ * Hammond, Pete (October 3, 2014). "Steve Martin To Receive AFI Life Achievement Award". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 28, 2019. Retrieved November 28, 2019.
- Thorpe, Vanessa (February 17, 2002). "Bafta gives its top honour to Merchant Ivory". The Observer. Archived from the original on November 28, 2019. Retrieved November 28, 2019.
- "Steven Spielberg to Receive Lifetime Achievement Award, DGA's Highest Honor". Directors Guild of America. January 31, 2000. Archived from the original on November 28, 2019. Retrieved November 28, 2019.
- "Directors Guild of America". Archived from the original on November 20, 2010. Retrieved November 2, 2016. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- White, Michael (February 28, 2007). "My Oscar night with Cher". The Guardian. Archived from the original on November 28, 2019. Retrieved November 28, 2019.
- "The Laurel Award for Screenwriting Achievement". Writers Guild of America Awards. Archived from the original on February 23, 2019. Retrieved November 28, 2019.
- "Writers Guild of America, west – Laurel Award Recipients". Archived from the original on December 28, 2012. Retrieved May 26, 2010. ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- McNary, Dave (November 19, 2006). "PGA sets Selznick laurel". Variety. Archived from the original on November 28, 2019. Retrieved November 28, 2019.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیڵی وایڵدەر تێدایە. |