مێژوو یان دیرۆک بریتییە لە شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕابردوو و تێگەیشتن لێی کەسانێک کە سەبارەت بە مێژوو دەنووسن پێیان دەوترێت مێژووناس یان دیرۆکناس. مێژوو گۆڕەپانێکی کۆڵینەوەیە کە بۆ بەدواداچوون و شیکردنەوەی پاشییەکیی ڕووداوەکان لە چیرۆکەکان کەڵک وەردەگرێت و ھەندێجار تێدەکۆشێت شێوەئاساکانی ھۆ و بەرھۆ کە ڕووداوەکان دەستنیشان دەکەن بپشکنێت.[١]

مێژوو
لقیresearch object، chain of events
بابەتی لاوەکیڕابووردوو
لێکۆڵینەوە لەلایەنstudy of history، historiography
ھاشتاگhistory
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج"https://history.stackexchange.com
وێنەی (کاتژمێری فیل) کە یەکێکە لە داھێنانە گەورەکانی زانای کورد ئەلجەزیری

مێژووناسان سەبارەت بە سروشتی مێژوو و بەسوودبوونی لەگەڵ یەکتر دەدوێن.

وشەکان دەستکاری

لە کوردیی باکووریدا، وشەی دیرۆک بەکاردەھێندرێت. دوو تیۆری لەسەر وشەی دیرۆک ھەیە. بەپێی یەکێکیان، دیرۆک لە «دوور»ەوە دێت کە لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی شێوەزاری کوردیی باکووریدا وەکوو «دیر»یان «دویر» دەوترێت. تیۆرییەکەی تر لەو باوەڕەدایە کە وشەی دیرۆک لە وشەی «چیرۆک»ەوە ھاتووە. ئەم تیۆرییە دووھەمە زۆرتر ڕێیتێدەچێت چونکو وشەی Historyش لە گەلێک زمانەکاندا واتای چیرۆکیش دەدات.

لە کوردیی ناوەندیدا، وشەی مێژوو بەکاردەھێندرێت کە لە وشەی «مێژ»ەوە وەرگیراوە کە واتە کاتێکی دووری پێش ئێستا.

ھەروەھا ھەندێجار، بەتایبەت لە دەقە کۆنەکاندا، وشەی تاریخ بەکاردەھێندرێت کە عەرەبییە.

وشەی Historyش لە یۆنانییەوە ھاتووە: ἱστορία، دەخوێندرێتەوە: ھیستۆریا، واتە لێپرسێنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Arnold, John H. (2000). History: A Very Short Introduction. New York: Oxford University Press. ISBN 0-19-285352-X.