وتووێژ:عومەر خەیام
تکایە!! تکایە برادەران، وشەى خەییام، هیچ هەڵەیەکى تێدا نییە. پەڕەوى رێزمانى کوردیش بکەن بە تکا چوونکە، خەیام = خ نەبزوێن، ی بزوێن، ا بزوێن، م نەبزوێن. لە کوردیشدا دوو بزوێن نابێت پێکەوە بێن بەدواى یەکدا. خەییام/ خ نەبزوێن، ی بزوێن، ی نەبزوێن (ناوبەند: بۆ جیاکردنەوەى دوو بزوێن لەیەکتریی)، ا بزوێن، م نەبزوێن. دەیگەڕنەمەوە بارى ئاسایی خۆی بەڕووخسەتى ئێوە. --برووسک ٢٣:٤٧, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- بەڕێز لەسەر تکاکاری جەنابت، بۆ ئەرخەیان بوون، چاوم لە ڕێنووسی زمانی کوردی سۆرانی کرد، بەڵام یاسای وەک ئەوەی دەیڵێی، تێدا نەبوو.
- لە هیچ شوێنێکدا نەنووسراوە دوو بزوێن لە دوای یەک نابێ بێن!!!
- تکا دەکەم جارێتر ڕێنووسەکە بخوێنیتەوە، ئینجا دەزانی لە کوردیدا دوو جۆرە «ی» هەیە! بزوێن و نەبزوێن! ی بەکارهاتوو لە «خەیام» لە جۆرەی نەبزوێنە، لەبەر ئەوە، تەنانەت بەو یاسا نوێیە بەڕێزتان، ئەو وشە درووستە!
- سوپاس بۆ پێشنیارەکەت --MarMzoK ٠٥:٥٤, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- جەنابت هەڵەیت، باشتر بگەڕێ! من دڵنیام لەوەى دەیڵێم.
گەر بەڕێزت هەموو نووسینەکانى منت خوێندبێتەوە، باسم لەوە کردوە کە ى ــیەک هەیە پێی دەوترێت ناوبەند، واتا ئەو ی ـیە لەوێدا نەبزوێنە. چەندین ساڵە لە خوێندنگە ئەم وتەیەمان بۆ دەڕێسن و فێرمان دەکەن (دوو پیتى بزوێن نابێت بەدواى یەکتردا بێت لە رستەدا) من تائێستا ٧ ـمامۆستام پێی وتووم و لە پەڕتووکى رێزمانى هەموو کتێبەکانیشدا ئەو وتەیە هەیە. ئیدى ویکیپیدیا و رێزمان و رێنووسى کوردیش لەسەر ویست و ئارەزووى جەنابت ناڕوات. رێزم بۆت --برووسک ١٥:٣٧, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- بە ئارەزووی جەنابت. ئەوەی پێتوایە درووستە بیکە. --MarMzoK ١١:٥٦, ٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- کاکى من شتێک نییە بەناوى ئارەزوو لێرە، تۆ گەورەى منیش و ئەتخەمە سەر سەرم، بەڵام شتێک کە دروست نەبێت خۆش نییە لەسەرى بڕۆین و بڵێین درووستە.
ئەو خزمەتەى جەنابت دەیکەین گەورەیە و نرخیشى زۆر بەرز و گەورەیە، با هاوکارى یەکتر بین تا ویکیپیدیاى کوردى تا گەورەترین توانا بێ کێشە بێت. ببەخشە لە هەر هەڵەیەک. --برووسک ١٤:٤٥, ٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
وتووێژێک لەسەر عومەر خەیام دەست پێ بکە
پەڕەکانی وتووێژ ئەو پەڕانەن کە بەشداربووان تێیدا وتووێژی باشترکردنی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا دەکەن. دەتوانیت ئەم پەڕەیە بۆ دەستپێکردنی وتووێژ بەکاربێنیت و لەگەڵ بەشداربووانی تر باسی چاکسازیکردنی پەڕەی عومەر خەیام بکەیت.