یانەی ئایندھۆڤن

(لە یانەی ئایندهۆڤنەوە ڕەوانە کراوە)

یانەی ئایندهۆڤن (بەئینگلیزی:PSV Eindhoven) یانەیەکی تۆپی پێی هۆڵەندیە بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری ئایندهۆڤن لە هۆڵەندا ،یانەکە بەشدارە لە خولی نایابی هۆڵەندا ، یانەکە لە ٣١ی ئابی ١٩١٣ دامەزراوە ، یانەکە خاوەن کۆمەڵێ دەستکەوتە لەوانە ٢٥ جار پاڵەوانی خولی هۆڵەندی و نۆ جاریش جامی هۆڵەندا و و ۱۰جاریش جامی یۆهاین کڕۆیف و جارێکیش خولی ئەورووپا و جارێکیش جامی ئەورووپای بەرزکردۆتەوە ،یانەی خاوەن یاریگایەکی هاوچەرخە بەناوی وێستگەی فلیپس کە جێگای زۆرتر لە ٣٥،٠٠٠ هاندەر لەخۆ دەگرێت.

ئایندھۆڤن
ئایندهۆڤن
ناوی تەواوپی ئێس ڤی ئایندهۆڤن
نازناوسوورەکان
ناوی کورتکراوەPSV
دامەزراندن٣١ی ئاب ١٩١٣
زەوییاریگای فیلیپس،(پانتایی: ٣٥،٠٠٠)[١]
سەرۆکیان ئەلبێرس
ڕاهێنەرپیتەرپوش
خولخولی نایابی هۆڵەندا
٢٠٢٣-٢٠٢٤یەکەم

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەری دەرەکی

دەستکاری