یارمەتی:میدیا (دەنگ و ڤیدیۆ)

ھەموو وێبگەڕە نوێیەکان پەڕگەی ڤیدیۆیی (تیۆرا و وێب ئێم) و دەنگی (ڤۆربیس و ئێم پی ٣) لێدەدەن لە ویکیپیدیا بەبێ پێویستیی گۆڕینی ھیچ شتێک.

لە ئامێری ئای ئۆ ئێس، ئایپاد ئۆ ئێس، و ماک ئۆ ئێسە کۆنەکاندا، کۆددۆزیی نەرمامێر بەکار دێت. ئەمە لەوانەیە کەمێک خاوتر بێت لەوەی کە پێی ڕاھاتوویت لەم ئامێرانەدا. ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر پشتگیریی ناکرێت.

لێدانی پەڕگەکان

دەتوانیت لێدەرەکەت تاقی بکەیتەوە بە دەنگ و پەڕگە ڤیدیۆکانی ویکیمیدیا کۆمنز.

دروستکردنی پەڕگە میدیایییەکان

بۆ فێربوونی دروستکردنی پەڕگەی دەنگی ڤیدیۆیی بۆ ویکیپیدیا و پڕۆژە خوشکەکانی، بڕوانە ویکیپیدیا:دروستکردن و بەکارھێنانی پەڕگەی میدیایییەکان.