یارمەتی:بەشدارییەکانی بەکارھێنەر

پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەر پەڕەیەکە وا بە شێوەی خۆکار دوایین بەشدارییەکانی بەکارهێنەر لەو پڕۆژەدا (لێرەدا ویکی سۆرانی) ڕیز دەکرێن. دەتوانی بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو پەڕانەی سەرقاڵی دەستکارییان بوویت، لەم پەڕە کەڵک وەربگریت (بۆ دەستپێگەیشتنی ئاسان). ئەم پەڕە دەکرێ لە جێگەی لیستی چاودێری بەباشی بەکاربێت، لەبەر ئەوەی لیستی چاودێری کۆمەڵێک پەڕە لەخۆ دەگرێت لەوانەیە ببێتە هۆی سەرلێشێوان. هەروەها دەتوانی چاودێریی بەشدارییەکانی بەکارهێنەرانی دیکە بکەیت، بۆ ئەوەی بزانی چۆن بەشداری دەکەن یا ئەوەی بەرگری بکەی لە خراپکاری.

گەیشتن بە پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەر دەستکاری

بۆ گەیشتن بە پەڕەی بەشدارییەکانی خۆت، لە سەرووی هەرپەڕەیەک دەتوانی کرتە بکەیتە سەر "بەشدارییەکانم". بۆ گەیشتن بە پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەرێک کە لە ژوورەوەیە، بڕۆ بۆ پەڕەی بەکارهێنەرییەکەی "بەکارهێنەر:XXX" (یا user:xxx) و لە بەرپاڵی ڕاستەوە کرتە بکە سەر "بەشدارییەکانی بەکارهێنەر". تەنانەت کاتێ ئەو بەکارهێنەرە پەڕەی بەکارهێنەرییەکی دانەنابێت، دەتوانی ئەم شێوە بەکاربێنیت. بۆ گەشتن بە پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەرێکی نەناسراو (ناسراو بە ناونیشانی ئای-پی)، یەکێک لەم شێوانە بەکاربهێنە:

لەیادت بێت کە ناونیشانیێکی ئای-پی لەوانەیە گشتیی بێت و هەرجارە کەسێک بەکاری بهێنێت. هەروا دیارە کە لەوانەیە تاکە بەکارهێنەرێک هەرجارە ئای-پی جیاواز بەکاربهێنێت.

دیتنی پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەرێک دەستکاری

لێرەدا نموونەیەک لە پەڕەیەکی بەشدارییەکان هاتووە، ڕووکاری ئێستای ویکیپیدیا لەوانەیە جیاواز بێت.

 

١. لە جێگەی ژمارە، ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئای-پی دادەنیشێت.
٢. بە دەستنیشان کردنی ئەم هێڵە و لێدانی دوگمەی "بگەڕە"، دەستکارییەکانی بەکارهێنەرە نوێکانت بەرچاو دەکەوێت (ئەمە جیاوازە لە ئامانجەکانی ئەم پەڕە).
٣. لەم بەشەدا دەتوانی بە ناوی بەکارهێنەری یان ناونیشانی ئای-پی یان بۆشایی-ناوێکی تایبەت، گەڕان بکەیت.
٤. بۆ پاڵاوتنی گەڕانەکانت بە کات و ڕێکەوتی تایبەت.
٥. لەم هێڵەدا ڕێگە دەدات بۆ هەڵبژاردن و گەڕانی ئاسان. بە کرتەیەک دەگییتە دوایین لاپەڕە و بە پێچەوانە. هەروا دەتوانی ژمارەی بەرچاوکەوتنی دەستکارییەکان لەهەر پەڕەیکدا دیاری بکەی.
٦. ڕێزی دەستکارییەکان دەبینیت کە لە نوێ بۆ کۆن بەرچاو دەکەوێت. هەر هێڵ تەرخان کراوە بۆ دەستکارییەک کە تێیدا ئەمانە دەبینیت:
٧. کات و ڕێکەوەتی ئەو دەستکارییە (بە پێی شێوەی ڕەچاوکراو بۆ دیتنی کات لە بەشی هەڵبژاردنەکانت).
٨. "مێژوو" دەتبا بۆ مێژووی ئەو پەڕە و لەوێ دەتوانی هەموو دەستکارییەکانی ئەو پەڕە ببینیت.
٩. "جیاوازی" دەتبا بۆ پەڕەیەکی جیاوازی کە هەڵسەنگاندنێک ئەکات نێوان وەشانی پێشوو و دوای ئەم دەستکارییە؛ لەو خوارەوەی وەشان بە بەرچاوگرتنی دەستکارییەکە دەبینیت.
١٠. لێرەدا پوختەی دەستکاری دەبینیت؛ واتە ئەو کورتە دەقەی بەکارهێنەر بۆ پێناسەی دەستکارییەکەی دەینووسێت (ئەگەر بینووسێت). ئەگەر ئەو دەقە بە ڕەنگێکی جیاواز بەرچاوکەوت، ئەو نیشان دەدات دەستکارییەکە لە بەشێکی تایبەت لە وتارەکەدا ڕووی داوە.
١١. کاتی وشەی "سەر" لە کۆتایی هەر دەستکارییەکدا دانرا، نیشان دەدات کە ئەوە دوایین گۆڕانکاری و دەستکاریی بووە لەو وتارەدا.

بەڕێوبەران و بەکارهێنەرانی دیکە بە سوودوەرگرتن لە ئامرازی تایبەت دەتوانن زانیاری زیادە لەمانە ببینن.

ژماردنی سەرجەم دەستکارییەکان دەستکاری

بۆ دیتنی ژمارەی دەستکارییەکانی بەکارهێنەر لە ویکیپیدیا، تەنانەت زمانەکانی دیکە و پڕۆژەکانی دیکەی میدیاویکی، دەتوانی لەم ناونیشانەی خوارەوە سوود وەربگریت، تەنها لە جێگەی "XXX" ناوی بەکارهێنەر دابنە:

URL و بەستەرەکان دەستکاری

ڕواڵەتی ناونیشانی پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەران لە ویکیپیدیا بەم شێوەیە:

تەنها دەبێ لە جێگەی "XX" ناوی بەکارهێنەر دابنەی. بە شێوەی کورت و لە ناوخۆی پڕۆژەدا تایبەت:بەشدارییەکان/xx بەکاردێت.

یەکەمین دەستکاری دەستکاری