ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٤٣
(لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٤٣ەوە ڕەوانە کراوە)
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو لەنێوان ٢٠ی ئاب بۆ ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣.[١][٢]
باکگراوەند
دەستکاریهەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمان لەساڵی ١٩٤٣ بوو، ئەمجارەیان لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٤٣ لەدوای تەواوبوونی ٤ ساڵی خۆی پەرلەمان لەکارەکانی وەستا..[١][٣] نووری سەعید و دەستەکەی لە حکوومەت ئامادەکارییان دەستپێکرد بۆ هەڵبژاردنی نوێ.
ئەنجامەکان
دەستکاریزۆربەی ئەندامپەرلەمانەکان دووبارە هەڵبژێردرانەوە و ٢٦ ئەندام پەرلەمانی نوێش هەڵبژێردران بۆ پەرلەمان.[١] پەرلەمانە نوێیەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٣ کۆبوویەوە. هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣ بوو کە بۆئەم پۆستە محەممەد ڕەزا شەبیبی هەڵبژێردرا، کە ڕکابەری سەلمان ئەلبەراکی کرد بۆ ئەم پۆستە و تیایدا محەممەد شەبیبی براوەبوو بە ٧٣ دەنگ بەرامبەر بە ٦٤ دەنگ.