ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٦-١٩٣٧

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ تاکوو ٢٠ی شووباتی ١٩٣٧ بەڕێوەچوو.[١][٢]

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٦-١٩٣٧
Kingdom of Iraq
→ ١٩٣٥
١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦–
٢٠ی شووباتی ١٩٣٧
کانوونی یەکەمی ١٩٣٧

لەکۆی ١٠٨ کورسی پەرلەمان
٥٥ کورسی پێویستە بۆ زۆربنە
  پارتی یەکەم پارتی دووەم
 
سەرکردە بەکر سدقی جەعفەر ئەبو تیمام
پارت دەستەی دەسەڵات (بەڕێبەرایەتی بەکر سدقی) چاکسازی جەماوەری
دوا ھەڵبژاردن -
کورسییەکان ٣٠ ١٢
گۆڕانی کورسی نوێ نوێ

سەرۆکوەزیرانی پێش ھەڵبژاردن

حیکمەت سولەیمان

سەرۆکوەزیرانی داهاتوو

حیکمەت سولەیمان

باکگراوەند

دەستکاری

دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٣٦ بەسەرکردایەتی بەکر سدقی، ناکۆکی کەوتە نێو پەرلەمان لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پێشوو یاسین هاشمی هەروەها کاریگەری سەربازی بەسەر بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران حیکمەت سولەیمانەوە دیاربوو، ئەمەش وایکرد ناکۆکییەکان لە پەرلەمان چارەسەرنەبن تاکوو ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦.[١][٣][٤] بڕیاری هەڵبژاردنی نوێ درا بۆ کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ و ئەم هەڵبژاردە تەواوبوو لە ٢٠ی شووباتی ١٩٣٧.

ئەنجامەکان

دەستکاری

لایەنگرانی دەستەی کودەتا بەسەرکردایەتی بەکر سدقی لەگەڵ ئەندامانی حیزبی چاکسازی جەماوەری چەپڕەو هەڵبژاردنەکەیان بردەوە و دەنگی زۆرینەیان بەدەستهێنا بۆ پێکهێنانی حکوومەت. هەردوو گرووپەکە پشتگیری حیکمەت سولەیمانیان کرد بۆئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

پاشهاتەکان

دەستکاری

بەکر سدقی و سەرکردەیەکی دیکەی کودەتاکە لە ١٢ی ئابی ١٩٣٧ لە مووسڵ تیرۆرکران. دواتر حیکمەت سولەیمان پشتگیرییەکەی نەما و ناوبراو لە ١٧ی ئابی ١٩٣٧ دەستی لەکارکێشایەوە.[٥] لە ٢٦ی ئابی ١٩٣٧، پەرلەمان هەڵوەشایەوە و هەڵبژاردنێکی دیکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧ ئەنجامدرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Al-Hassani، Abdul Razzaq. Modern History of Iraq, Vol 3.
  2. ^ «من ذكريات نائب في العهد الملكي..ماذا كان يفعل برلمان الثلاثينيات». Algardenia. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Al-Hassani، Abdul Razzaq (1953). History of Iraqi Governments during the Monarchy, Vol 4. Sidon, Lebanon: Al-Irfan. pp. 221–241.
  4. ^ «كيف جرت الانتخابات النيابية في ظل انقلاب بكر صدقي؟». Almada. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «ازمة سياسية وسقوط وزارة الانقلاب سنة 1937». Almada. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.