ھەوێردە

باڵندەیەکی بچووک

ھەوێردە، کەڕەواڵە،[١] کوڵەفڕە یان کەرەک (بە ئینگلیزی: Quail، ناوی زانستی: Coturnix coturnix) باڵندەیەکی بچووک و خرپنە لە تۆرەمەی قەرقاوڵان و کەمتر دەفڕێت و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەیییە.

ھەوێردەی ئاسایی

ھەوێردە ١٧سم دەبێ، بە خواردنی تۆی گژوگیا و مێرووی ورد دەژی، لەسەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە دروست دەکات و لە فڕینی کورت و تونددا شارەزایە. چەن جۆریان وەک ھەوێردەی ئاسایی و ھەوێردەی ژاپۆنی کۆچەرن و مەودای زۆر دوور دەپێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە ڕایدەگرن. بەداخەوە ئەم باڵندە لە ژینگەی سروشتی خۆیشیدا دەدرێتە بەر پەلاماری ڕاوچییانی بەدفەڕ.

ناوەکان

دەستکاری

بڵاوەی فراوانی ھەوێردە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بووەتە ھۆی لێکەوتنەوەی ناوی جۆراوجۆر، کە گرنگترینیان بریتییە لە:

کەرەواڵە، سەمانەک، بەتەک، فیلە گێژە، قارووتک، قورقرۆک، کوڵەفڕ، کەراک، بدبەدە، کیراسو، وەتەک، ھەیال

وێنەی ھەوێردە

w

لە خەتی ھیرۆگلیفی میسریدا لە جیاتی پیتی و دادەنرا.

ھەوێردە لە پزیشکی کۆندا

دەستکاری

لە پزیشکی کۆن و خۆماڵیدا خواردنی گۆشتی ھەوێردە بۆ دەرمانی بەردی گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە. ھەروەھا لەسەر ئەو باوڕە بوون کە خواردنی ھێلکەی ھەوێردە بۆ زمان گرتن و زمان کردنەوە باشە.

جۆرەکانی ھەوێردە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «کەڕەواڵە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢١.