ھۆلیکا (بە سانسکریتی: होलिका) یەکێکبووە لەکەسە ڕۆحی شەڕەنگێزەکان لەنێو نووسراوەکانی نێو ڤێداکان لە ئایینی هیندووئیزم. هۆلیکا لەلایەن خوای هیندووەکان ڤیشنو سووتێندراوە. هۆلیکا خووشکی پاشا هیرانیاکاشیپو بووە.

هۆلیکا دەن لەمومبای، بۆ پێشوازیکردن لەفیستیڤاڵی هۆلی.

لە هیندووئیزمدا چیڕؤکی هۆلیکا دەن (واتە: مردنی هۆلیکا) بەسەرکەوتنی خودادا دادەنرێت بەسەر شەیتان. بەمبۆنەیەوەش لەشەوی فیستیڤاڵی ڕەنگەکان واتە ھۆلی ئاگرێک دەکەنەوە بۆ ئەم یادە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • بەشدارییەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی، وتاری Holika. دوایین سەردانیکردن لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩.