ھۆشە
(لە ھشەکەوە ڕەوانە کراوە)
ھۆشە یا ھشەک لێھاتوویییەکی فیزیۆلۆژیایییە لە ئۆرگانیزمەکاندا کە دراوەگەلی پێویست دەخاتە بەردەستیان بۆ ئەوەی بە دەوروبەری خۆیان بزانن.
پێنج ھشەک
دەستکاریپێنچ ھشەک بەمانەی خوارەوە ئەوترێ کە لە کۆنەوە ناسراون:
- «بینایی»یا «ھۆشەی بینین» ھەستکردنە بە ڕووناکی و وێنەی شتەکان لە ڕێی چاوەوە (ophthalmoception = بەوێنەزانی)،
- «ژنەوایی»یا «ھۆشەی بیستن» ھەستکردنە بە دەنگ لە ڕێی گوێچکەوە (audioception = بەدەنگزانی)،
- «چێژایی»یا «ھۆشەی چەشتن» ھەستکردنە بە تام لە ڕێی زمانەوە (gustaoception = بەتامزانی)،
- «بۆنایی»یا «ھۆشەی بۆنکردن» ھەستکردنە بە بۆن لە ڕێی لووتەوە (olfacoception = بەبۆنزانی)،
- «ساوایی»یا «ھۆشەی ساویان» ھەستکردنە بە تەنی شتەکان لە ڕێی پێستەوە (tactioception = بەتەنزانی).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆشە تێدایە. |