گۆی
گۆی "بە عیبری: 'גוי' و بە شێوەی کۆ: 'גוים' /گۆییم/"؛ زاراوەیەکە کە گوزارشت لە کەسانی نا-جوو دەکات[١].
کتێبی پیرۆزی عیبری
دەستکاریلە کتێبی پیرۆزی عیبریدا گۆی بە واتای "گەل" هاتووە.[٢][٣] لە تەوراتدا گۆی 560 جار بە واتای ئیسرائیلی و گەلانی نا-ئیسرائیلی هاتووە[٤]. یەکەم بەکارهێنانی زاراوەی گۆییم لە کتێبی پیرۆز لە پەیدابوون بەشی 10 ئایەتی 5ـە کە مەبەست لێی گەلانی نا-ئیسرائیلییە[٥]. یەکەم بەکارهێنانی زاراوەی گۆی بۆ ئاماژەدان بە ئیسرائیلییەکان لە پەیدابوون 12:2ـدایە. کە خودا بەڵێن بە ئیبراهیم دەدات کە نەوەکانی گۆی گەدۆل (گەلی مەزن) پێک دەهێنن[٦].
وەک سووکایەتی
دەستکاریزاراوەی گۆی بە مەبەستی لەکەدارکردن و سووکایەتییش لە کتێبی پیرۆزدا بەکار هێنراوە. فەرهەنگنووسی یەدیشی لیۆ ڕۆستێن لە The New Joys of Yiddishدا وا پێناسەی گۆیی کردووە کە بە کەسانی گەمژە و بێهەست و بێدڵ دەوترێ[٧].
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
- ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
- ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
- ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
- ^ «Genesis 10 / Hebrew - English Bible / Mechon-Mamre». mechon-mamre.org. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە
- ^ «Goy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-03-19، لە 2023-04-08 ھێنراوە