گڵۆپی کارەبایی بریتیە لە ئامێرێک کە بەھۆیەوە ووزەی کارەبایی دەگۆڕدرێت بۆ ڕوناکی، زانا و داھێنەری ئەمەریکایی تۆماس ئێدیسۆن و ھاوکارەکانی دوای کۆمەڵێک تاقیکاری شکستخواردوو توانیان لە ١٨٧٩ درووستی بکەن، کە دەزووی لۆکەیی تێدا بەکارھێنابوو بۆ ماوەی چل کاژێر توانی ئیش بکات بەبێ پچڕان، دواتر ئێدیسۆن ھەوڵی زیاتری دا بۆ گەشەسەندنی گڵۆپەکە تاوەکو گەیشتۆتە ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ ئەمەش بەھۆی بەردەوامی کارکردنی ھاوبەشگای جەنەرال ئەلیکتریکەوە بوو کە لەبڕی دەزووی لۆکەیی جۆرە دەزووێکی بەکارھێنا کە لە ماددەی تەنجیستن درووستکرابوو ئەمیش دوای کۆشش و ھەوڵێکی زۆر.

گڵۆپێکی کارەبایی بە کۆلکەوە.

جۆرەکانی گڵۆپ دەستکاری

گڵۆپەکانی ھەوا لێکێشراو دەستکاری

  • گڵۆپی فلۆرسێنت
  • گڵۆپی سۆدیۆم (پەستانی بەرز و نزم).
 
گڵۆپی کارەبایی
  • گڵۆپی پڕشنگدار کە پەستانێکی بەرزی ھەیە.
  • گڵۆپی ھیلیۆمی کانزایی.
 
شێوەیەک لە شێوەکانی پەرژینی گڵۆپ بەمەبەستی جوانکاری و پاڕێزبەندی.

پێکھاتەی گڵۆپی کارەبایی دەستکاری

گڵۆپی کارەبایی بە گشتی لەم بەشانە پێکدێت:

  1. دەزوو: درووستکراوە لە ماددەی تەنجستن ئەو بەشەیە کە تەزووی کارەبایەکەی پێدا تێپەڕ دەبێت و پێ دەبێت بەجۆرێک کە ڕووناکی درووستدەکات
     
    گڵۆپێکی کارەبایی
    .
  2. گەیەنەرێکی مسین: گەیەنەرێکە کە کارەبایەکە دەگەیەنێتە دەزووەکە و ئامادەی دەکات بۆ پێبوون، ئەوبەشەیە کە دەزووەکەی لەسەر دەبەسترێت.
     
    گڵۆپێکی کارەبایی لەناو قەپێلکێکی ڕووناکی بەسەر ستونێکەوە بەستراوە
    .
  3. گازی بەزیو:ئەوگازەیە کە دەوری دەزووەکەی داوە و تەمەنی بێ کۆتایە، ئەم گازە گازێکی بەزیوی ناچالاکە کارلێکردنی نیە لەگەڵ دەزووەکە، ھۆکاری تێکردنی ئەم گازەش ڕاگرتنی دەزووەکەیە لەگەڵ دابڕاندنی بە گەیەنەرە مسیەکەی.
  4. شووشە:ئەو بەشەیە کە وەک تەوشک دەوری گاز و دەزووەکەی داوە کە ڕێگانادات گازەکە دەربچێت و تێکەڵ بە ھەوای دەرەوەبێت ھەروەھا ڕێگا دەگرێت لەکارلێکی گازە جۆربەجۆرەکانی تر لەگەڵ دەزووەکە.
  5. بندەک: بندەک یان بنکەی گڵۆپەکە کە بەشێوەی لولپێچی قوچەکیە و بزمارێکی ھەیە یانیش دایس کراوە، کاری ھەڵگرتن و ڕاگرتنی گڵۆپەکەیە.
  6. تەزبەر: بریتیە لەگەیەنەرێکی تەزوو کە لە مس درووستکراوە کە پیشەکەی بریتیە لە بەستنەوەی گڵۆپەکە بە سووڕی کارەبایی.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری