گویانا لە ئۆڵۆمپیاد

گویانا بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد. لەو ساڵەوە جگە لە ساڵی ١٩٧٦ بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە لە ھیچ خولێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەشداری نەکردووە. تەنیا خاوەنی یەک مەدالیای ئۆڵۆمپیادە، ئەویش کاتێک مایکل ئەنتۆنی لە یاریی بۆکسێن لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ توانی پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنز بباتەوە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی گویانا ساڵی ١٩٣٥ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە دانیپێدانراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Guyana at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.