گلاوکۆما یان ئاوی ڕەشی چاو نەخۆشیەکە تووشی چاو دەبیت کە دەتوانێ زیان بە دەماری چاو بگەیەنێت. دەماری چاو زانیاری بینراو لە چاوەوە دەگەیەنێت بە مێشک.

ئاوی ڕەشی چاو بە شێوەیەکی هەندێکجار لە دەرئەنجامی زۆری پەستانی ناتەواوی ناو چاوەوە درووست دەبێت. بە تێپەربوونی کات پەستانە زۆرەکە شانەی دەماری چاو وێران دەکات، کەدەکرێ ببێتە هۆکار بۆ لەدەستدانی توانای بینین. ئەگەر بەخێرایی دەستنیشان بکرێت، ئەوە لەوانەیە بتوانرێ رێگە بگیرێت لە زیاتر لەدەستدانی بینایی.

نیشانەکان دەستکاری

لە دیارترین نیشانەکانی تووشببوون بە ئاوی ڕەشی چاو

  1. ئازاری تووندی چاو
  2. هێلنج
  3. ڕشانەوە
  4. سووربونی چاو
  5. ڵێڵبوونی لەناکاوی بینین

ئەگەری تووشبوون دەستکاری

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (  WHO  ) ، نەخۆشی ئاوی رەش دووەمین هۆکاری سەرەکییە لە هەموو دونیا بۆ کوێربوون. هۆکارە مەترسیدارەکانی نەخۆشی ئاوی رەش ئەمانەن:

تەمەن: پەیمانگای نێودەولەتی چاو (     NEI    )  هۆشداری ئەوە دەدات کە خەڵکی سەروو تەمەن شەست ساڵی لەمەترسیەکی زیاتری ئەو نەخۆشیەن وە مەترسیەکەشی بە هێواشی زیاد دەکات لەگەڵ هەرساڵێکی تەمەن . ئەگەر تۆ ئەفریقی –ئەمریکی بیت ئەوە مەترسی تووشبوونت لە چل ساڵیەوە دەست پێ دەکات .

نەژاد: ئەفریقی –ئەمریکیەکان یانیش خەلکانی نەوەی ئەفریقیەکان بەتایبەتی ئەگەرێکی زیاتریان هەیە کە تووشی نەخۆشی ئاوی رەش بن وەک لە سپیپێستەکان . خەلکانی نەوەی ئاسیاویەکان  لەمەترسیەکی زیاتر دان بۆ توشبون بەنەخۆشی  ئاوی ڕەش – گۆشەی داخراو ، وە نەوەی یابانیەکان لەمەترسیەکی زیاتر دان بۆ توشبوون بە نەخۆشی ئاوی رەش – پەستانی ئاسای .

کێشەکانی چاو: هەوکردنی چاو و باریکی رەقێنی چاو دەکرێ ببێتە هۆی پەستانی زیاتری ناو چاو . برینی جەستەیی یانیش کۆستی دەروونی بۆ سەر چاو ، وەک بەرکەوتنی لێدان بۆ ناو چاو ، دەکرێ ببێتە هۆکار بۆ زیادبوونی پەستانی ناو چاو .

مێژووی خێزانی: هەندێک جۆری نەخۆشی  ئاوی رەش دەکرێ بۆ ماوەیی بێت. گەر دایک و باوک یان داپیرە و باپیرە نەخۆشی ئاوی رەش – گۆشەی کراوەیان هەبووبێ، ئەوە ئەگەرێکی بەرز هەیە بۆ تووشبوونی ئەو کەسە بەم حاڵەتە .

مێژووی تەندروستی: ئەو خەڵکانەی شەکرەیان هەیە یانیش پەستانی خوێنیان بەرزە و نەخۆشی  دڵیان هەیە ئەوە لە ئەگەرێکی بەرزترن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئاوی رەش .

بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان: بەکارهێنانی  کۆرتیکۆستیرۆیدەکان بۆماوەی درێژ دەتوانێ  ئەگەری تووشبوونت بە ( نەخۆشی ئاوی رەش – کاریگەری دەرەکی ) زیاد بکات .

چارەسەرکردن دەستکاری

مەبەست لە بەکارهێنانی دەرمان بۆ ئەم نەخۆشیە ئەوەیە کە پەستانی ناوەوەی چاو کەم بکات بۆ راگرتنی لەدەست دانی بینایی زیاتر.

گەر ڕێڕەوێکی گیراو یانیش هێواش بىێتە هۆکار بۆ زیادبوونی پەستانی ناوەوەی چاو، ئەوا پزیشک پێشنیاری نەشتەرگەریی بۆ کەسی تووشبوو دەکات بۆ ئەوەی ڕێگای بەتاڵ کردن بۆ شلە بکاتەوە یانیش ئەو شانانە لەناو ببات کەبەرپرسیارن بۆ زیاد بوونی شلەکە.

ڕێگڕیکردن دەستکاری

ئەم نەخۆشییە ناتوانرێ ڕێگڕی لێبکرێ، بەڵام هێشتا گرینگە کە بەزوویی دیاری بکرێت بۆ ئەوەی دەست بەوەرگرتنی دەرمان بکرێت کە دەتوانێ ڕێگڕی بکات لە خراپتر بوونی باروودۆخەکە. باشترین ڕێگا بۆ زوو دەستنیشان کردنی هەرجۆرێکی نەخۆشی ئاوی رەش ئەوەیە کە چاوپێکەوتنی ساڵانەی سەلامەتی چاوت هەبێت لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕ. ئەو پشکنینە ساڵانەی کەدەکرێ لەکاتی پشکنینی ئاسایی بۆ چاو دەتوانێ زیانی چاو، کە لە لایەن نەخۆشی ئاوی رەشەوە پێیگەیشتووە ، بپشکنێ پێش ئەوەی بڵاو بێتەوە و دەستبکات بۆ بوونی بە هۆکار بۆ لەدەستدانی بینایی.

سەرچاوەکان دەستکاری

https://www.webmd.com/eye-health/glaucoma-eyes#1

https://www.healthline.com/health/glaucoma

https://www.drugs.com/health-guide/glaucoma.html